پارێزگارى هه‌ولێر چه‌ند دیدارێك له‌گه‌ل به‌رپرسانى زانكۆى فلیچه‌رى ئه‌مریكى و كۆرێكى گرنگ له‌و زانكۆیه له‌سه‌ر ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان سازده‌كات
له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ، نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر له زانكۆى تۆفتس - كۆلێژى فلیچه‌ر بۆ یاسا‌و دیبلۆماتى ویلایه‌تى بۆستن چاوى به‌چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌وزانكۆیه‌و په‌یمانگه‌ى جیهانیى بۆ سه‌ركردایه‌تى كه‌وت و باسیان له ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى له‌بواره‌كانى سه‌قامگیرى سیاسى و ئه‌منى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنى زانستى و مه‌عریفى كرد و جه‌خت له بره‌ودانى په‌یوه‌ندیی كرانه‌وه‌و به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به ئالۆگۆرى شاندى زانستى مامۆستایان و خوێنكارانى ئه‌و زانكۆیه له‌گه‌ل هه‌رێمى كوردستان و هه‌ولێرى پایته‌خت به تایبه‌تى .
دیداره‌كانیش له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له Steven Both Worthسه‌رۆكى زانكۆ و راوێژكارى تایبه‌تى سه‌رۆك ئۆباما و Robert Bondiston ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى راپه‌راندن و راوێژكارى كاروبارى ده‌ره‌وه‌و پرۆفیسۆر Sherman Techman سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كارگێرى په‌یمانگاى جیهانى بۆ سه‌ركردایه‌تى و مامۆستا له كۆلیژى كه‌نه‌دى له زانكۆى هارڤه‌رد .
له میانه‌ى ئه‌و كۆره‌شیدا كه بۆ كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و مامۆستایان و خوێنكارانى كۆلێژى فلیچه‌رو په‌یمانگه‌ى سه‌ركردایه‌تى كه دوێنى نیۆه‌رۆ سازكرا ، پارێزگارى هه‌ولێر به گشتى باسى له ره‌وشى سیاسى و ئه‌منى ئێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌تیش له رووى سه‌قامگیرى و ته‌بایى وره‌وشى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان كرد و چه‌ندین داتا‌و دیكۆمێنتى خسته به‌ر دیدى ئاماده‌بووان كه گوزارشتیان له‌و واقیعه دلخۆشكه‌ره‌ى هه‌ولێرى پایته‌خت و ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ى ده‌كرد ، به‌تایبه‌تیش له دواى پرۆسه‌ى ئازادى ئێراق و سه‌رله‌نوىَ بوتنیادنانه‌وه‌ى ئێراق و دامه‌زراندنى حكومه‌تى شه‌راكه‌تى نیشتمانى و به‌رجه‌سته بوونى واقیعى دیموكراسى و فیدرالى ، دواتریش گفتوگۆ و پرسیار‌و به‌دواداچوونى زۆر له‌سه‌ر ره‌وشى هه‌رێم كران و مایه‌ى خۆشحالى و پێزانینى ئاماده‌بووان بوو .