پارێزگارى هه‌ولێر به‌ره‌و ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به رێكه‌وت
له‌سه‌ر داوه‌تى فه‌رمى زانكۆى {Tufts } ى ولایه‌تى بۆستنى ئه‌مریكی نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانێكى كه هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت به‌ره‌و ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رێكه‌وت .
له باره‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌و كاروچالاكییه‌كانى له‌وێدا ، نه‌وزاد هادى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاند رایگه‌یاند :
كه له‌سه‌ر داوه‌تى زانكۆى تۆفتس ى ئه‌مریكى داوه‌تكراوین بۆ موحازه‌ره‌یه‌ك به زمانى ئینگلیزى له رۆژى 28/10/2010 له هۆڵى فلیچه‌ر سكول ئۆف لۆو ئه‌ند دیپلۆمات ، بۆ كه‌سانى سیاسى و كارگێرانى ده‌وله‌ت و خوێندكارانى ئه‌وزانكۆیه و به‌تایبه‌تیش ئه‌نستیوتى گلۆبال لیده‌رشیپ ، بۆ خستنه‌رووى تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و خاله گرنگه‌كانى سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان له تێكراى بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى وكۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگى و سه‌قامگیرى ئاسایش و ته‌بایى ، كه گه‌شترینى فاكته‌ره‌كانى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى ئێمه‌ن له دواى پرۆسه‌ى ئازادى ئێراق و رووخانى رژێمى دیكتاتۆرى به‌عس .