سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ ده‌كات
له دیدارێكدا، كه به‌رێزان د. رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاماده‌ی بوون، هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه هاتونه‌ته به‌رده‌م خێراكردنی ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه گفتوگۆیان لێكرا و له‌و باره‌وه هه‌ر دوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد له باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به جموجۆڵه سیاسییه‌كان و گفتوگۆكانی قه‌واره سیاسییه براوه‌كان به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خاڵه جیاوازه‌كان و فراوانكردنی هاوبه‌شییه نیشتمانیه‌كانی نیوانیان له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی وڵات بكات.
سه‌رۆك بارزانی و د.عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پێویستی چالاككردنی ئه‌و هه‌نگاوانه كرده‌وه كه ده‌بنه مایه‌ی خێراكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت و رزگاركردنی پرۆسه سیاسییه‌كه‌ی له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه تێیكه‌وتووه ، به تایبه‌تی پاش بڕیاری دادگای ده‌ستووری به نا ده‌ستووری دانانی دانیشتنه كراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق كه وا پێویست ده‌كات هه‌موو قه‌واره براوه‌كان ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای ده‌ستووری له به‌رچاو بگرن و رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م ته‌نگژه‌یه بدۆزنه‌وه چونكه مانه‌وه‌ی باره‌كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵواسراو مه‌ترسییه بۆ ئاینده‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی باسی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه فراوانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو كرد له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و شاندی دانوستانكاری كوردستانی و رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ راوێژكردن بوو و ستایشی هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نیشی كرد به‌رامبه‌ر به كارنامه كوردستانییه‌كه و دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه براوه‌كان پێكه‌وه دانیشن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێك كه هه‌موو لایه‌كی پێ رازی بێت ، چونكه وڵات پێویستی به ئیراده‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ته‌نگژه‌یه رزگاری بكات.
د.عادل عه‌بدولمه‌هدی ، ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ته‌نها رێگایه بۆ ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه‌یه ، به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌تا له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتگیرییه‌كی ته‌واوی لێ ده‌كرێ.
د.هومام حه‌مودیش رایگه‌یاند كه هه‌موو عیراقیه‌كان ئه‌مرۆ پێویستیان به سه‌رۆك بارزانی هه‌یه و چاویان له‌وه‌یه عیراق له‌و ته‌نگژه‌یه رزگار بكات.