دكتۆر رۆژ: هه‌نگاوی پێویست ده‌هاوێژین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكى هه‌رێم كارا بكه‌ین
نیوه‌رِۆی شه‌ممه له ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان به ئاماده‌بوونی به‌رِێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و نوێنه‌رانی حزب ولایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێم له شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان به‌رِێوه‌چوو.
له باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه دكتۆر رۆژ نوری شاوێس دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ش د.رۆژ نورى شاوێس سه‌رۆكى شاندی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی دا رایگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ گرنگى به‌رِێوه‌چوو، له‌و كۆبونه‌وه‌یه كاروبارىشانده‌كه باسی لێوه‌كرا ،كه له‌ماوه‌ى رابردوو چه‌ند كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه و هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌كانی دیكه كه وتوێژیان له گه‌ڵ كراوه چی بووه، كام كوتله‌یان نزیكه و كامیان كه‌متر نزیكه‌تره\"".
روونیشیكرده‌وه\""دواى گفتوگۆیه‌كى دوور و درێژ برِیار درا ، له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى هه‌فته‌ى داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان چرِتر بكرێته‌وه ، تاكو گفتوگۆكان به ئه‌نجامى كوَتایی بگه‌ن ، بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك بۆ ده‌رهێنانى عێراق له‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ى تێیدایه بۆ دروستكردنى حكومه‌ت داهاتوو به زووترین كات به‌به‌شداربوونى هه‌موو پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كان عێراق\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\""هه‌نگاوی پێویست ده‌هاوێژین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكى هه‌رێم كارا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ى هه‌موو كوتله‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆبكه‌ینه‌وه كه هه‌مو سه‌رۆك كوتله‌كانى تێدا بێت\"".
راشیگه‌ىاند\"" له‌م كۆبونه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و ئه‌نجامانه په‌سند كران كه شاندی كوردى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجامی داوه، هاوكات بۆچوونى هه‌ندێك كوتله‌ى عێراقى لێكترنزیك بكاته‌وه، به گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كانى كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ كوتله‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانی نزیكین ،هه‌روه‌ها له ئه‌نجومه‌نى بالاَ نزیكین ،له ئه‌لعێراقیه‌ش تارده‌یه‌ك نزیكبوینه‌ته‌وه ، به‌لاَم نزیكبونه‌وه‌كه زۆرى ماوه تا راده‌ى لایه‌نه‌كانى تر\"".
"