تاڵه‌بانی گه‌یشته هه‌ولێرو له‌لایه‌ن بارزانی پێشوازی لێكرا
به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی دوایین پێشهاته‌كان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی، كه‌مێك پێش ئێستا، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، له شاری به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت و گه‌وره به‌رپرسانی تر‌ى هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێركه‌وتووه، بڕیاره تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی (یه‌كگرتوو، كۆمه‌لًَ، گۆڕان) ، هه‌روه‌ها فڕاكسیۆنی كوتله كوردستانییه‌كان كۆبێته‌وه.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ساز بكه‌ن و تیایدا مه‌به‌ست و ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه و دوایین پێشهاته‌كان روون بكه‌نه‌وه.
-PNA