جیفری: واشنتۆن به جیدی پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جیمس جیفری دووپاتی كرده‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
پێشتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌شی لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد بۆ ده‌رچوونی ولاَت له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێداو داوای له سه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان كرد به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه.
جیفری رایگه‌یاند واشنتۆن پێشوازی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و هیوا خوازه هه‌وڵێك بێت بۆ كۆتایی پێهێنان به ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوای گه‌رِانه‌وه‌ی له سه‌ردانییه‌كه‌ی له‌لای مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق عه‌لی سیستانی، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاد مێلگه‌رت ئاماژه‌ی به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها زۆرێك له كوتله براوه‌كان پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ده‌كه‌ن.