چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌ كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌ كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان فاتیح دارۆله‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان فاتیح دارۆغانی رایگه‌یاند رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌ كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌، ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت.

دارۆغانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌ كوردستانییه‌كان چه‌ند ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی له‌ خۆده‌گرێت، گرنگترینیان تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئه‌نجامی دانووستانه‌كانی شاندی كوردی ده‌بێت له‌گه‌ڵ كوتله‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و هه‌ڵوێستی كوتله‌كان به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه‌ پێشكه‌شی كوتله‌ عێراقییه‌كانی كردووه‌ بۆ په‌له‌ كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێدا.
سه‌رچاوه‌ (اێوات العراق)
Top