سه‌رۆكى په‌رله‌مان: سیاسه‌تى نه‌وت له‌هه‌رێم زۆر هه‌ستیاره و پێویسته زۆر به ووردى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین
سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته ڕوو كه ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌روانگه‌ى دڵسۆزى و به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى چاودێریى و هه‌وڵى زانینى زیاتر له‌كارى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان.
ئه‌وه‌شیى راگه‌یاند كه سیاسه‌تى نه‌وت له‌هه‌رێمى كوردستان زۆر هه‌ستیاره و پێویسته زۆر به ووردى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین بۆیه پێویسته ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌وورده‌كاریه‌كانى كارى نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى ئاگاداربن ئه‌م دانیشتنه‌ش دواى چه‌ندین دانیشتنى پێشووترى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان ئه‌نجام درا و به‌گرنگ زانرا كه سه‌رۆك و جێگرى فراكسیۆن و لیست و كۆتاكان و سه‌رۆك و جێگرى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و ووزه ئاماده‌بن، بۆ بیستن و راسته‌وخۆ ئاراسته‌كردنى پرسیاره‌كانیان تاكو گشت په‌رله‌مانتاران و جه‌ماوه‌رى كوردستان له‌راستیى نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى و مامه‌ڵه‌كردن به‌درووستى روون و دیار بێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دكتۆر ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌ووردى ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى نه‌وت وچۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانى نه‌وت خسته ڕوو ئه‌وه‌ى رونكرده‌وه كه ئێمه پابه‌ندى ده‌ستورى عیراق و یاساى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانین و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش كارده‌كه‌ین هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدانن بۆ پێشخستنى پاڵاوگه‌كان و خستنه ڕووى به‌رهه‌مى چاكتر بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و كێشه‌یه‌ش كه له‌راگه‌یاندن وروژێنرا سه‌باره‌ت به‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى ره‌ش ئه‌و كارانه‌ى ده‌یكه‌ین بێگومان مافى خۆمانه به‌پێى ده‌ستوور.
هه‌روه‌ها نه‌وتى ره‌ش به‌شێوازى زیادكردنى ئاشكرا ده‌فرۆشرێت و داهاته‌كه‌شیى ده‌چێته حسابێكى بانكى دواى ده‌ركردنى خه‌رجى كاركردن و گواستنه‌وه ئینجا مایه‌كه‌ى ده‌چێته حسابێكى تر و بۆ خه‌رج كردنى ئه‌و پاره‌یه‌ش كه تا ئێستا ده‌ستى لێنه‌دراوه‌و له‌حسابى تایبه‌ته و بۆ خه‌رجكردنى پێویستی به‌ڕاى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه بۆ په‌سه‌ندكردنى بۆپرۆژه‌كان و به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى كه‌له‌م په‌رله‌مانه ده‌رچووه،
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك و جێگرى فراكسیۆن و لیست و لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ى په‌رله‌مان پرسیاره‌كانیان خسته ڕوو دوو دڵییان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك هه‌بوو راسته‌وخۆ ئاراسته‌ى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانیان كرد و به‌رێزیان به‌تێروته‌سه‌لى وه‌ڵامى دانه‌وه‌و داواى كرد لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان گه‌شتێك بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتیه‌كان ئه‌نجام بده‌ن كه وه‌زاره‌ت بۆیان رێك ده‌خات، تاكو بزانن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان چ كارێكى به‌سوودى بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه و ئه‌گه‌ر به‌گرنگیشى ده‌زانن مانگانه دانیشتنى له‌مجۆره بكرێت و ئاماده‌یى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى نیشان دا بۆ هه‌ر پرسیار و زانیارییه‌ك كه به‌پێى ئسوڵى كارى په‌رله‌مانى پێشكه‌شیان بكرێ و ئاماده‌ن كه هه‌ر كه‌موكورتیه‌ك هه‌بێت راستى بكه‌نه‌وه‌و خۆشحاڵ ده‌بن به‌هه‌ر تێبینى و پێشنیارێك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى پێشخستنى سیاسه‌تى نه‌وتى بێت له‌هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى عیراق یه‌ك بگرێته‌وه.
له‌كۆتایشدا دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستخۆشیی له‌وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان كرد و داواى كرد له‌باره‌ى نه‌وت و پاڵاوتگه‌كان و چۆنیه‌تى فرۆشتنى نه‌وتى ره‌ش زانیارى ته‌واو بخرێته به‌رده‌ست ى په‌رله‌مان و ئه‌و بڕه‌ى ده‌فرۆشرێت دیار بێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه له‌میدیا باس ده‌كرێت وه‌ڵامیان به دروستى هه‌بێت كه هه‌موو لایه‌ك چ به‌رێز وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان یا خود په‌رله‌مانتاران به دڵسۆزى كارده‌كه‌ن و هه‌ر لایه‌ك به‌پێى به‌رپرسیارێتى خۆى، هه‌موو له‌بیرى ئه‌وه‌ن ئه‌وه‌ى ده‌كرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم و عیراق بێت و بۆ خه‌ڵكى كوردستانییش دیار بێت.