ئۆجه‌لان: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد ئۆتۆنۆمیه‌

ئۆجه‌لان: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد ئۆتۆنۆمیه‌

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى كورد له‌ توركیا به‌ ئۆتۆنۆمى دیموكراسی ده‌زانێت بۆ كورد بۆ كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌كانى كورد و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ و جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى ئه‌و پرِۆژه‌یه‌ كرده‌وه‌ بۆ كورد.

له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ى \"عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان\"" سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى كوردستان رِایگه‌یاند:
تاكه‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له‌ توركیا پێدانى ئۆتۆنۆمیه‌ بۆ كورد و جێبه‌جێ كردنى سیسته‌مى ئۆتۆنۆمى دیموكراتیه‌ بۆ كورد له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى وه‌ك بوارى رِامیاری و یاسایی و ئابورى و كلتورى و به‌رگریكردن و بوارى به‌رگرى كردن، به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به‌ شه‌رِ و گرژى و ئاڵۆزى له‌ ناوچه‌كه‌دا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به‌ رِێگه‌یه‌كى ئاشتى و دیموكراتیانه‌.

گوتیشى: پرِۆژه‌ى ئۆتۆنۆمى بۆكورد باشترین پرِۆژه‌یه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارته‌ كوردیه‌كان هه‌وڵ بۆ ئه‌و پرِۆژه‌یه‌ بده‌ن و ئاماده‌سازى بۆ بكه‌ن تا كورد بتوانێت به‌ده‌ستى بهێنێت.

له‌به‌شێكى تر وته‌كانیدا سه‌ركرده‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و شه‌رِانه‌ى ئێستا رِوده‌دات له‌نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و سوپاى توركیا له‌ جاران مه‌ترسیدارتره‌ و چه‌ندین كرده‌ى كۆمه‌ڵكوژى رِویداوه‌ له‌وناوچانه‌ى جێی ناكۆكیه‌ له‌ توركیا.
"
Top