ئاشتی هه‌ورامی: تا ساڵی2014 ده‌توانین رۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بكه‌ین

ئاشتی هه‌ورامی: تا ساڵی2014 ده‌توانین رۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بكه‌ین

هه‌ولێر _ سامان

وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وتی خاوی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه‌و به‌ پێی ئه‌و پلانه‌ی دامانرێشتووه‌ تا ساڵی20104 ده‌توانین به‌رهه‌می نه‌وت بگه‌یه‌نینه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.


پێشنیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ (پێنجشه‌ممه‌)، له‌ ته‌لاَری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌ش بۆ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان و كاوا محمود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ساز كرا.

له‌ سه‌ره‌تای كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌دا وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌مكان به‌ شێوه‌یه‌كی داتاشۆ شێوازی كاركردن و ده‌رهێنانی نه‌وتی روون كرده‌وه‌.
دواتر وتی\"
وتیشی: له‌مانگی داهاتوو له‌ پالاَوگه‌ی گه‌له‌ك بۆ یه‌كه‌مین جار غازی سایل و به‌نزینی فرِۆكه‌ و به‌نزینی ئۆتۆمبێڵ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌توانێت سوودێكی یه‌كجار زۆر به‌ ئابووری هه‌رێمی كوردستان بكات، پالاَوگه‌ی كه‌له‌ك له‌سه‌ر شێوازی جیهانی دروست كراوه‌ كه‌ برِی 400 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی تێچووه‌، له‌ ئێستادا هه‌رێمی كوردستان رِۆژانه‌ 100هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت، به‌پێی ئه‌م پلانه‌ی دامان ناوه‌ و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین تاوه‌كو ساڵی 2014 به‌رهه‌می نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نیینه‌ 1 ملیۆن به‌رمیل له‌ رِۆژێكدا.
رِوونیشكرده‌وه‌\"" له‌ ساڵی 2009 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 700ملیۆن دۆلاری بۆ كرینی گازوایل سه‌رف كردووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دابین كردنی وێسته‌گانی كاره‌با، له‌ ساڵی 2010دا ئێمه‌ ئه‌م گازه‌مان دابین كردووه‌، برِی ئه‌م پاره‌مان له‌ 700ملیۆن دۆلاره‌ كه‌م كردۆته‌وه‌ بۆ 80 ملیۆن دۆلار.
له‌باره‌ی داهاتی نه‌وته‌وه‌ ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌م داهاته‌ ده‌چێته‌ حیسابێكی تایبه‌ته‌وه‌ له‌وه‌زاره‌تی دارایی، سالاَنه‌ داهاتی ئه‌م نه‌وته‌ له‌ 200 ملیۆن دۆلار تێپه‌رِناكات، كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ پرِۆژه‌كه‌ به‌فراوانی ئه‌ویش ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی نه‌وت به‌ 400 دۆلاری ئه‌مریكی بفرۆشین ئینجا ده‌توانین ئه‌گه‌ر له‌و نرخه‌ كه‌متری بده‌ین ئه‌وا زه‌ره‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌مانه‌ مه‌سروفی زۆره‌ تاوه‌كو به‌رهه‌مه‌كانی تری لێده‌رده‌هێنرێت، بۆیه‌ ته‌ئیكید ده‌كه‌مه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خاوی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی نه‌كردووه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ تانكه‌ر ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ موشته‌قاته‌، واته‌ پاشماوه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ كه‌ ئێمه‌ پێشتر له‌ پالاَوگه‌كان سوودمان لێیوه‌رگرتووه‌، داهاتی ئه‌و موشته‌قاته‌ش پاره‌ی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له‌ بیره‌كان بۆ پالاَوگه‌و له‌ پالاَوگه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌و پێدانی كرێی كۆمپانیاكانی نه‌وت كه‌ كار ده‌كه‌ن ده‌ده‌ین، سه‌رباری ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم به‌ پێی ده‌ستوور مافی فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌یه‌ به‌لاَم نه‌مان فرۆشتووه‌\"".

راشیگه‌یاند\"" حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا بۆ ماوه‌ی چوار مانگ نه‌وتی خاوی فرۆشتووه‌ ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بووه‌ له‌ رێگای به‌نده‌ری جیهانی توركی، به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌داوه‌ ره‌وانه‌كردنی نه‌وتمان راگرتووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وتمان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كردبێت نایشارینه‌وه‌ چونكه‌ ره‌وانه‌كردنی نه‌وت مافی ده‌ستوریی خۆمانه‌\"".

ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، هه‌ورامی وتی\"" ئێمه‌ به‌پێی ده‌ستوور و یاسا كار ده‌كه‌ین گوێ به‌كه‌سێك ناده‌ین كه‌ خۆی فاشیله‌، قه‌یرانی ئێستای به‌نزینی عێراق به‌شێكه‌ له‌سیاسه‌تی فاشیلی حكوومه‌تی عێراق، ئێمه‌ به‌ پێی یاسای نه‌وت غازی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ساڵی 2007 په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كردووه‌\"".

سه‌باره‌ت یه‌ده‌گی نه‌وت و غاز له‌ كوردستان رایگه‌یاند\"" 45به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، 20ترلیۆن مه‌تر چوار گۆشه‌ غازی سروشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، كه‌ تاوه‌كو 50 ساڵی تر هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی ده‌بێت، له‌ هه‌رێمی كوردستان 3پالاَوگه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وت هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ 22 پالاَوگه‌ی بچووك له‌ سلێمانی و 16 پالاَوگه‌ی بچووك له‌ هه‌ولێر و 15 پالاَوگه‌ی بچووك له‌ دهۆك، وه‌ 40 كۆمپانیای بیانی له‌ 17 ولاَتی جیهانه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌بواری نه‌وتدا كارده‌كه‌ن.
وتیشی\"" ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ له‌بواری نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له‌ 60%داهاته‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌ و له‌ 40%بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌\"".

دواتر وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وتی\"" مه‌له‌فی غاز و نه‌وت یه‌كێكه‌ له‌و 19 خاڵه‌ی كه‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پێشكه‌ش لایه‌نه‌ عێراقیه‌كانیان كردووه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسییه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف كار له‌ سه‌ر بواری نه‌وت له‌ كوردستان ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌وه‌یه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك تۆمه‌ت هه‌ڵنه‌به‌ستن و بێ هیچ زانیاریه‌ك لێدوان نه‌ده‌ن\""."
Top