په‌نابه‌رانی كوردی رۆژهه‌لاَتی كوردستان داوای پێدانی مافی په‌نابه‌ری له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن
چوارشه‌ممه، په‌نابه‌رانی كوردی له ولاَتی ئێران نیشته‌جێی عێراق، له‌رێپێوانێكدا بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن له‌وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری پشتگوێ نه‌خرێنء كۆمه‌كی مانگانه‌یان پێبدرێت.
ئه‌مرِۆ به سه‌دان له په‌نابه‌رانی كوردی ولاَتی ئێران كه‌ئێستا له‌عێراق نیشته‌جێن، وه‌ك ناره‌زایی ده‌ربرِین رێپێوانێكیان بۆ به‌رده‌م باره‌گانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
جه‌عفه‌ر محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی سیاسیی ئێران به سایتی (گولاَن میدیا) ی راگه‌یاند\" بارودۆخی ژیانی په‌نابه‌رانی كوردی ولاَتی ئێران له‌عێراق له‌ئاستێكی خراپ دایه‌ء پێویستی به هاوكاریی كردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه، بۆ چه‌ندین جاره داوامان كردووه كۆمسیۆنى په‌نابه‌ران له‌پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و كۆمه‌كانه‌ی مانگانه به په‌نابه‌رانی دیكه له‌عێراق ده‌دات به ئێمه‌ش بدات، به‌لاَم تا ئێستا وه‌كو پێویست كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانء نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاوه‌رێكی جیددیان له‌ئێمه نه‌داوه‌ته‌وه\"".
روونی كرده‌وه\"" كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌پێدانی مافی په‌نابه‌ری ئێمه‌ی پشتگوێ خستووه، تا ئێستا هیچ مافێكی په‌نابه‌ری له‌ولاَتی سێیه‌م به ئێمه‌ی نه‌داوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێمه به هۆی باری سیاسیی له‌ولاَتی خۆمان رامانكردووه\"".
پاشان به‌شداربووانی رێپێوانه‌كه یاداشتێكمان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنى په‌نابه‌رانى unhcr كردووه، تێیدا داواى یارمه‌تى مانگانه ده‌كه‌ن، هاوكات مه‌رجی 15رۆژیشیان بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان ده‌ستنیشان كردووه."