له‌ ناوه‌رِاستی مانگی داهاتوو كۆنفرانسی دارشتنی ستراتیژی لاوان ده‌به‌سترێ

له‌ ناوه‌رِاستی مانگی داهاتوو كۆنفرانسی دارشتنی ستراتیژی لاوان ده‌به‌سترێ

هه‌ولێر _ سامان

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند له‌ناوه‌رِاستی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو كۆنفرانسێك بۆ دارشتنی ستراتیژیه‌كی نیشتمانی بۆ لاوان به‌رِێوه‌ده‌چێت.

كاوا مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیریء لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه‌ تێیدا په‌یامنێری سایتی(گولاَن میدیا)ئاماده‌یبوو، رایگه‌یاند\" له‌ساڵی1999ـه‌وه‌ رۆژی12ی ئابی هه‌موو ساڵێك به‌ رۆژی جیهانی لاوان ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌م بۆنه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیریء لاوان ژماره‌یه‌ك چالاَكی هونه‌ری به‌رِێوه‌ده‌بات\"".

زیاتر وتی\"" برِیار وایه‌ به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی پلاَندانانء كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تیء په‌روه‌رده‌ء خوێندنی بالاَء توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ناوه‌رِاستی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو كۆنفرانسێك بۆ دارشتنی ستراتیژیه‌كی نیشتمانی بۆ لاوان ساز بكه‌ینء بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه‌، بۆ دارشتنی ستراتیژیه‌كه‌ به‌ست به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستیء ئه‌و داتانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لاوان له‌كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ ده‌به‌ستین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویستیمان به‌ هاوكاری رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیء نێوخۆیی هه‌یه‌، بۆیه‌ داوای هاوكاریء هه‌ماهه‌نگیمان كردووه‌\"".

ساڵی1998به‌ ئاماده‌بوونی پتر له‌40وه‌زیرانی لاوانی حكومه‌ته‌كانی جیهان پێشنیازی رۆژێكیان بۆ رۆژی دنیایی لاوان كرد، دواتر برِیاردرا 12ی ئابی هه‌موو ساڵێك به‌ رۆژی جیهانی لاوان بناسرێت."
Top