سه‌رچاوه‌یه‌ك: بارسته‌ی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان كارنامه و داخوازی و داواكارییه‌كانی كورد پێشكه‌ش به‌ عه‌بدولمه‌هدی و عه‌لاوی ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌ك: بارسته‌ی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان كارنامه و داخوازی و داواكارییه‌كانی كورد پێشكه‌ش به‌ عه‌بدولمه‌هدی و عه‌لاوی ده‌كات

هه‌ولێر _ سامان


ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند بارسته‌ی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان كارنامه‌ء داخوازییه‌كانی كورد پێشكه‌شی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركرده‌ له‌ ئیتلافی نیشتمانی و سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی كردووه‌.

نه‌جیب باڵه‌ته‌یی ئه‌ندامی شاندی دانووستاندكاری بارسته‌ی فراكسۆنی كوردستانی ئه‌مرِۆ چوارشه‌مم به‌ ئاژانسی راگه‌یاند\" له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك بئیتلافی فراكسۆنی كوردستانیه‌كان له‌ گه‌ل سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی و سه‌ركرده‌ی ئیتلافی نیشتمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی تاوتووێی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تیء قه‌یرانی سیاسیء داخوازییه‌كانی كورد له‌ عێراق كردووه‌\"".

روونیشیكرده‌ووه‌\"" ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان كارنامه‌ء داخوازیه‌كانی كورد كه‌ له‌ 20خاڵ پێكهاتووه‌ پێشكه‌شی هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی و سه‌ركرده‌ی ئیتلافی نیشتمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌\"".

وتیشی\""هه‌ردوو سه‌ركرده‌ ئاماژه‌یبه‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ گه‌ل ئه‌ندامانی لیسته‌كه‌ی دیراسه‌ی ده‌كه‌ن داواكارییه‌كانی كورد ده‌كه‌ن\"".
"
Top