باڵه‌ته‌یی: ئه‌مرِۆ ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان قه‌یرانی سیاسیی و داخوازییه‌كانی كورد پێشكةش به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات

باڵه‌ته‌یی: ئه‌مرِۆ ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان قه‌یرانی سیاسیی و داخوازییه‌كانی كورد پێشكةش به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات

هه‌ولێر

نه‌جیب باڵه‌ته‌یی ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند ئه‌مرۆ ئیتلافه‌كه‌یان له‌ گه‌ل عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركرده‌ له‌ ئیتلافی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه‌.
باڵه‌ته‌یی به‌ سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ ئیتلافه‌كه‌یان تاوتوێی قه‌یرانی سیاسی عێراق و پرسی گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به‌ رێكه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌ گه‌ل عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركرده‌ له‌ ئیتلافی نیشتمانی ده‌كات\"".

روونی كرده‌وه‌\"" ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان كارنامه‌ی ئیتلافه‌كه‌ كه‌ له‌ 20خاڵ پێكهاتووه‌ ده‌خاته‌روو، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو هاوپه‌یمانی ببه‌ستین\"".

وتیشی\"" تا ئێستا زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی له‌ گه‌ل زۆرینه‌ی داخوازییه‌كانی كوردن دان له‌ عێراق به‌ پێیه‌ی داخوازیه‌كانی ئێمه‌ ده‌ستوورین\"".
"
Top