وه‌زراه‌تی به‌رگری عێراق فه‌وجێكی نوێی سه‌ربازی له كه‌ركوك له هه‌رسێ پێكهاته‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان ده‌كاته‌وه
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بنكه‌ی كه‌یوان له شاری كه‌ركوك ده‌بێته بنكه‌ی سه‌ره‌كی فه‌وجه نوێیه‌كه، گوتیشی ئه‌وانه‌ی له‌و فه‌وجه نوێیه ئه‌ركی سه‌ربازی به‌جێده‌هێنن ته‌نیا له دایك بووانی 1981 تا 1991 ده‌گرێته‌وه، سه‌رچاوه‌كه داواشی له هاولاَتیانی كوردی شاری كه‌ركوك كرد ئه‌وانه‌ی توانا‌و لێهاتووییان هه‌یه ناوی خۆیان له فه‌وجه‌كه تۆماربكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد برِیاری دامه‌زراندنی فه‌وجه‌كه كه له هه‌رسێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان پێكدێت له به‌رژه‌وه‌ندی شاه‌كه ده‌بێت.
-pukmedia