به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یادی رۆژی نیشتمانی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر كرایه‌وه
كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندییه تۆكمه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا و سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا و ده‌ره‌نجامه ئه‌رێنیه‌كانی كرد و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا له به‌هێزترین قۆناغی دۆستایهتیدان.
هه‌روه‌ها ووتى ئێمه له‌لایه‌نه‌كانی هونه‌ری و په‌روه‌رده‌و فێركردن و كشتوكاڵ و چه‌ندین بواری تردا یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئاوادهنكردنهوهوه زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت.
دواتر مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وێڕای پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی فه‌ره‌نسا، سوپاسی هه‌وڵه‌كانی كونسوڵی فه‌ره‌نسای له هه‌رێمی كوردستان كرد له په‌ره‌پێدانی گیانی دۆستایه‌تی و هاوكاری له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و فه‌ره‌نسا.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ی كه له نێوان هه‌ولێر و پاریس‌دا ئیمزا كراوه و سوپاسگوزاری خۆی و گه‌لی كوردستانی به‌گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا راگه‌یاند له به‌رامبه‌ر ئه‌و پشتگیریانه‌ی له دۆزی كوردیان كردووه، به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه مرۆییه‌كانی خاتوو دانیاڵ میتێران كه له رۆژگاره سه‌خته‌كاندا هاوكاری خه‌ڵكی لێقه‌وماوی كوردستانی كردووه.
دواتر سروودی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی فه‌ره‌نسا و عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرا، پاشان سه‌رۆك بارزانی پێشانگای وێنه‌یی له سه‌نته‌ری رۆشنبیری فه‌ره‌نسی له هه‌ولێر به‌سه‌ر كرده‌وه.