بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى په‌كه‌كه توركیا هێزێكى تایبه‌ت پێكده‌هێنێت
گولاَن/ساڵح محمد
به‌مه‌به‌ستى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان حكومه‌تى توركیا برِبارى دا كه هێزێكى تایبه‌ت پێكبهێنێت.
\"رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌نى توركى به‌ست به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى هێزێكى تایبه‌ت بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان و رِێگرتن له هێرشه‌كانیان و رِاوه‌دونانیان له سنوره‌كانى توركیا.
برِیاره سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر‌ى توركیا كۆبێته‌وه بۆ تاوتوێ كردنى مه‌ترسیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان و پێكهێنانى هێزێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، كه هێزێكى شاره‌زا و هه‌ڵبژێردراو ده‌بێت سه‌رجه‌م هاوكارى و كه‌ره‌سته‌ى پێویستى سه‌ربازیان بۆ دابین ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه رِاسته‌وخۆ پشتگیرى ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بۆ هاندانى سه‌ربازانى توركیا به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى شه‌رِ دژى په‌كه، حكومه‌تى توركیا یاسایه‌كى داناوه كه هه‌ر سه‌ربازێك ماوه‌ى پێنج ساڵ دژى پارتى كرێكارانى كوردستان شه‌رِ بكات ئه‌وه ئه‌و سه‌ربازه ده‌توانێت خانه‌نشین ببێت و پاشان له دام و ده‌زگا حكومیه‌كانى توركیا دابمه‌زرێت.
شایانى باسه دواى شكاندنى ئاگربه‌ستى یه‌ك لایه‌نه له‌لایه‌ن پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه شه‌رِ له نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومه‌تى توركیا ده‌ستى پێكردوه‌ته‌وه و رِۆژانه رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى سه‌ربازى له نێوان هه‌ردولا رِوده‌دات.
"