سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عیراق ده‌كات
سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشی له باڵیۆزی وڵاتی كه‌نه‌دا كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عیراق رۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له پۆستی ئاینده‌یدا و ئاماده‌یی هه‌رێمیشی ده‌ربڕی بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی .
له به‌رامبه‌ردا ، باڵیۆز هۆبه‌ر ستایشی ره‌وشی ئه‌منی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌م سه‌قامگیرییه‌ی كوردستان وای كردووه كه رۆژ له دوای رۆژ گه‌شه‌ی زیاتر بكات و هۆكارێكی كاریگه‌ریش بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی بازرگانی و چالاكی ئابووری له نێوان هه‌ر دوولادا و ئاماده‌یی وڵاتی كه‌نه‌داشی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێم له بواری كلتوری و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا و په‌یداكردنی شاره‌زایی له بواره جیاجیاكاندا.