سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌عیراق
باڵیۆزی كه‌نه‌دا سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به‌سه‌قامگیری ئه‌منی و گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانداو دوپاتیكرده‌وه كه‌ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت مایه‌ی ده‌ستخۆشین، ویستی وڵاته‌كه‌شی خسه‌رِوو له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، له‌وباره‌یه‌وه روونیكرده‌وه كه‌باری جێگیری هه‌رێم هۆكارێكی گرنگه بۆ گه‌شه‌پێدانی بازرگانی و چالاكی جۆربه‌جۆری ئابووری، كه‌سودی زۆری هه‌ردوو لای تێدایه.
هه‌ر له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باڵیۆزی كه‌نه‌دا باسی له‌وه‌شكرد كه‌باڵیۆزخانه‌كه‌یان كار بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی كار‌و پرِۆژه‌ی هاوبه‌ش ده‌كات، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی خسته‌رِوو بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێم.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌گرنگیه‌وه باسی په‌یوه‌ندی نێوان كه‌نه‌دای له‌گه‌ڵ هه‌رێم كرد، كارئاسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی نیشاندا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سساسیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كانیش هه‌ردولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه‌كوردستان ده‌روازه‌و پێگه‌یه‌كی له‌باره بۆ گه‌شه‌پێدانی چالاكیه ئابووریه‌كان، له‌وباره‌وه‌یه‌وه د. به‌رهه‌م ساڵح وتی: كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باری چالاكی ئابووری و بازرگانییه، له‌لایه‌ك به‌هۆی زوڵمی دورودرێژی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق ، له‌لایه‌كی تریش به‌هۆی سه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی، زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری سه‌رمایه‌گوزاری له‌ئارادایه، د. به‌رهه‌م هه‌روا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كوردستان پێویستی به‌بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی زیاتر هه‌یه، بۆیه كۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌توانن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوخۆكان رۆڵی گرنگ له‌وباره‌یه‌وه ببینن.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له‌هاوكاریكردنی هه‌رێم كرا له‌بواری كلتوری و په‌روه‌رده‌و خوێندندا، له‌و میانه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا برِی 120 ملیار دینار بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌رچوانی زانكۆكان له‌هه‌رێم ته‌رخانكراوه، زانكۆكانی كه‌نه‌دانه‌ش له‌و زانكۆیانه‌ن كه‌له‌پرِۆژه‌كه‌دا دیاریكراون به‌مه‌به‌ستی ناردنی خوێندكاران بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا‌و و په‌یداكردنی شاره‌زایی پێویست له‌بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا.