وه‌ڵامی وته‌بێژی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وتارێكی نیویۆرك تایمز ‏ده‌رباره‌ی پاڵاوتنی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستاندا

وه‌ڵامی وته‌بێژی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وتارێكی نیویۆرك تایمز ‏ده‌رباره‌ی پاڵاوتنی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستاندا
به‌رهه‌مه‌ پاڵێوراوه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا
پالاَوگه‌كانى هه‌رێم سووته‌مه‌نیى پێویست بوَ بازارِی ناوخوَى عیراق ده‌ره‌وه‌ ‏دابین ده‌كه‌ن. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شانازى به‌ گه‌شه‌كردنى كه‌رتى ‏نه‌وت وگاز و سیاسه‌تی خۆی بوَ بازرگانیى ئازاد ده‌كات.‏

پاڵاوگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سووته‌مه‌نی بۆ بازارِی ناوخۆی عیراق ده‌ره‌وه‌ ‏دابین ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌رێم سێ مۆڵه‌تی ره‌سمی ‏به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عیراق و یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم 2007 بۆ ‏دامه‌زراندنی پاڵاوگه‌ داوه‌، كه‌پێداویستیه‌ زۆر سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتیان و ‏كاروباری رۆژانه‌ی هه‌رێم دابین ده‌كه‌ن.‏

هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌ پالێوراوه‌ زیاده‌كانیش له‌ پالاَوگه‌كانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ‏به‌رده‌ستدایه‌ بوَ هه‌نارده‌كردن. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له‌ رێگه‌ى ‏ته‌نده‌رى كراوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ فرِوَشتن و هه‌نارده‌كانى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ‏ده‌كات.‏

به‌رهه‌مه‌ پاڵێوراوه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رهه‌مه‌ پاڵێوراوه‌كان، ئه‌و پاڵاوگه‌ گه‌ورانه‌ن كه‌ ‏له‌به‌شكانی تری عیراقدا هه‌ن به‌ پاڵاوگه‌ی بێجی له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین و دۆره‌ ‏له‌به‌غداشه‌وه‌، به‌شێك له‌پاشماوه‌ی به‌رهه‌مه‌ پاڵێوراوه‌كانی ئه‌وانیش له‌رێگه‌ی ‏هه‌رێمه‌وه‌ ده‌نێرنه‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌كانی تری عیراقه‌وه‌ سووته‌مه‌نی ‏له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراله‌وه‌ به‌نرخێكی كه‌متر له‌نرخی جیهانی ده‌فرۆشرێته‌ ‏كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌په‌ره‌ به‌ئابووری ناوخۆ بدات، به‌ڵام ‏به‌داخه‌وه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ ده‌بێته‌ هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌سنووره‌كانه‌وه‌ بازرگانی ‏به‌و سووته‌مه‌نیه‌وه‌ بكرێت.‏
‏ ‏
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداره‌ كه‌بازرگانانی نه‌وتی خاو سنووره‌ ‏نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌رێم به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به‌پشتیوانی ‏سه‌رۆك بارزانی رێوشوێنی دیاریكراو ده‌گرێته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون ‏له‌پابه‌ندبوونی ته‌واو به‌ده‌ستووری عیراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له‌وباره‌یه‌وه‌ ‏حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سووره‌ له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال ‏بۆ نه‌هێشتنی یه‌كجاره‌كی بازرگانیكردنی نایاسایی به‌سووته‌مه‌نی ، نه‌ك ته‌نها ‏له‌سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م سنووره‌كانی عیراقدا.‏

رێوشوێنه‌ هاوبه‌شه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم موَڵه‌ت وه‌رگرتنى ئیلزامى ‏ده‌گرێته‌وه‌ بوَ سه‌رجه‌م ئه‌و تانكه‌رانه‌ى كه‌ دێنه‌ ناو هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌.‏

نه‌وتی خاو
ساڵی 2009 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له‌رێگای بۆریه‌ ‏نه‌وتیه‌كانی عیراق، بۆ به‌نده‌ری جیهان له‌توركیا ده‌ست پێكرد، جگه‌ له‌م ‏رێگایه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك نه‌وتی خاو له‌سنووره‌ ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌كانی ‏هه‌رێم ناگوازرێته‌وه‌.‏

سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بووه‌
سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان، ‏كه‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه‌، ‏ئه‌و سیاسه‌ته‌ وه‌كو داینه‌مۆیه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.
Top