وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: پێویستمان به بلاَوه‌پێكردنى هێزى نێوده‌وڵه‌تى نییه له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان
گولاَن/ساڵح محمد
وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایی كرد كه ناوچه جێ ناكۆكه‌كان پێویستیان به بلاَوه‌پێكردنى هێزى نێوده‌وڵه‌تى نییه بۆ پارێزگارى كردن له‌و ناوچانه.
\"جه‌بار یاوه‌ر\"" وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان رِایگه‌یاند:
ناوچه جێ ناكۆكه‌كان كێشه‌ى و ناكۆكى وای نییه تا پێویستى به بلاَوه‌پێكردنى هێزى نێوده‌وڵه‌تى بێت و هێزى ده‌ره‌كى به‌رگرى لێبكات، و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سالاَنى رِابردودا بارى ئه‌و ناوچانه زۆر باشبوه و هیوادارین به‌پێى ده‌ستور سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن كه ماده‌ى 140 دیارى كردوه.
ئه‌م لێدوانانه‌ى جه‌بار یاوه‌ر دواى لێدوانه‌كانى \""رِیمۆند ئۆدرینۆ\"" سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق هات كه رِایگه‌یاندبو:
پێویسته دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق هێزى سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كانى عێراق بلاَوه پێبكرێت بۆ پاراستنى ئه‌و ناوچانه.
جه‌بار یاوه‌ر گوتیشى: له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شاندى دانوستكارى كوردى هه‌وڵێكى زۆر هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى به‌ڵێن له‌لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستى په‌یوه‌ست بون به‌ده‌ستورى عێراق و به‌تایبه‌ت ماده‌ى 140ـى تایبه‌ت به ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌ت شارى كه‌ركوك، كه تائێستا زۆرینه‌ى كوتله سیاسیه عێراقیه‌كان به‌ڵێنى جێبه‌جێ كردنى ئه‌و ماده‌یان داوه له حكومه‌تى داهاتوى عێراق.
له‌كۆتاییدا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكرایی كرد كه ئومێدێكى زۆرمان به جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 هه‌یه له حكومه‌تى داهاتوى عێراق بۆیه پێویستمان به بلاَوه‌پێكردنى هێزى نێوده‌وڵه‌تى نییه، و ئه‌و وتانه‌ى سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ته‌نها گوزارشت له بیرورِاى خۆى ده‌كات."