سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت
له‌و باره‌وه فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی سه‌رۆك بارزانی و به‌ڕێز جۆ بایدن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بۆچوونیان سه‌باره‌ت به باری سیاسی له به‌غدا به تایبه‌تی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عیراق ئاڵوگۆڕ كرد‌و سه‌رۆكی هه‌رێمیش ئاكامی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی له عه‌مان و قاهیره دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ هه‌ر یه‌كه له وڵاتی ئه‌رده‌نی هاشمی و كۆماری میسری عه‌ره‌بی و دیداری له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م و سه‌رۆك حوسنی موباره‌ك به كورتی بۆ جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باس كرد.
گوتیشی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوون و كۆشش كرده‌وه بۆ هه‌نگاوهاویشتنی خێرا له پێناوی پاڵپشتیكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه به‌ڕێز بایدن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵویستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و عیراق به گشتی كرده‌وه، كه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك ئۆباما بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی درێژخایه‌نه له‌گه‌ڵ عیَراق و حكوومه‌تی هه‌رێم و پابه‌ندبوونی واشنتۆن به‌درێژه‌پێدان و پاڵشتیكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه كه جێكری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌م نزیكانه كونسڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه، لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی سوپاسی به‌ڕێز جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی كرد له‌و بایه‌خدانه به‌رده‌وامه‌ی به بارودۆخی عیَراق و هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی كردنی له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.