سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی قه‌واره‌ی عیراقییه و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات
له دانیشتنێكدا كه به‌رێزان فازل میرانی و فه‌ریقی یه‌كه‌م عومه‌ر عوسمان ئاماده‌ی بوون ، وێرای به‌خێرهێنانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌و سه‌ردانه فه‌رمیه كه بۆ شانشینی ئوردنی هاشمی و كۆماری میسر ئه‌نجامی دابوو ، ته‌ئكیدكردن له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی دا ، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌و گفتوگۆ‌و راوێژانه‌ی ئێستا له نێوان كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئارادایه وه‌ك ده‌سپێك بۆ هاوپه‌یمانێتییه پێویستییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر پێویستی هاوكاری و هاوئاهه‌نگی و دیاڵۆگ له نێوان سه‌رجه‌م ئه‌و كوتله براوانه و سازدانی كه‌شوهه‌وای بارودۆخه‌كه و پێكه‌وه دانیشتن له پێناو گه‌یشتن به ئامانجی هاوبه‌ش و خێراكردنی پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته كرایه‌وه.