سه‌رۆك بارزانی: باوه‌رِم به‌ مێژوو وچاره‌نووسی هاوبه‌ش هه‌یه‌، به‌لاَم ناتوانم واز له‌ كێشه‌یه‌ك بێنم كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆمم له‌ رێگه‌یدا ته‌رخانكردووه‌

سه‌رۆك بارزانی: باوه‌رِم به‌ مێژوو وچاره‌نووسی هاوبه‌ش هه‌یه‌، به‌لاَم ناتوانم واز له‌ كێشه‌یه‌ك بێنم كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆمم له‌ رێگه‌یدا ته‌رخانكردووه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه‌ رۆژنامه‌ی شه‌رق ولئه‌وسه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ئه‌نجامیداوه‌، له‌ باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كوردو سه‌ركردایه‌تی كوردستان ده‌كرێن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كورد داوای جیابوونه‌وه‌ ده‌كات له‌ عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌، گوتی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كه‌ین ئه‌وه‌شمان به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندووه‌، به‌لاَم له‌ هه‌مان كاتدا پێداگریش ده‌كه‌م له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مافه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌ركاتێكیش پێویستی كرد به‌رگری له‌ گه‌له‌كه‌م بكه‌م به‌و ئه‌ركه‌م هه‌ڵده‌ستم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارێزگاری له‌ یه‌كپارچه‌یی نیشتمانی عێراق به‌گه‌ل و خاكه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كه‌م، باوه‌رِیشم به‌ مێژوو وچاره‌نووسی هاوبه‌ش هه‌یه‌، به‌لاَم ناتوانم واز له‌ كێشه‌یه‌ك بێنم كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆمم له‌ رێگه‌یدا ته‌رخانكردووه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا گرنگییه‌كی زۆریش به‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ عێراق و په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان كوردو عه‌ره‌ب ده‌ده‌م. به‌م شێوه‌یه‌ به‌رگری كردن له‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد مافێكی ره‌واو شه‌رعییه‌و نابێت ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ ته‌فسیر بكرێ كه‌ ئێمه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌ عێراق، كه‌ له‌راستیدا ئه‌مه‌ لێكدانه‌وه‌و ته‌فسیركردنێكی هه‌ڵه‌یه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى دیمانه‌كه‌ كلیك بكه‌: lera klib bka
Top