دوای سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ هه‌ریه‌ك له شانشینی ئه‌رده‌نی هاشمی و كۆماری میسری عه‌ره‌بی و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م و حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسر و عه‌مرو موسای ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و گه‌وره به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6/7/2010 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه پایته‌ختی كوردستان كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان د. كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ، د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، د. ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئازاد به‌روراری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی كوردستان له پێشوازی دابوون.
جێی باسه له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌ریه‌ك له ئه‌رده‌ن و میسر هه‌ردوو وڵات بڕیاری كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵگه‌ری خۆیان له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستاندا.