ئه‌مه‌ریكا رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ فرِۆكه‌ى بێ فرِۆكه‌وان بداته‌ توركیا بۆ لێدانى په‌كه‌كه‌

ئه‌مه‌ریكا رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ فرِۆكه‌ى بێ فرِۆكه‌وان بداته‌ توركیا بۆ لێدانى په‌كه‌كه‌

گولاَن/ساڵح محمد
دواى كۆبونه‌وه‌ى نێوان \"باراك ئۆباما\""ـى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و \""رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\""ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا میدیاكانى توركیا ئاماژه‌یان به‌ پشتگیرى نه‌كردنى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له‌ توركیا له‌ جه‌نگى دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان.

رِۆژنامه‌ى میلله‌تى توركى بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكادا سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا داواى له‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كردوه‌ كه‌ فرِۆكه‌ى بێ فرِۆكه‌وانیان بداتێ بۆ رِاوه‌دونانى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ توركیا به‌لاَم سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پێى رِاگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌هۆى بونى نارِه‌زایی له‌ ناو كۆنگرێسی ولاَته‌كه‌یدا دژى توركیا به‌ستنى گرێبه‌ست بۆ فرۆشتنى فرِۆكه‌ى بێ فرِۆكه‌وان به‌ توركیا له‌ ئێستادا كارێكى زه‌حمه‌ته‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ توركیا و ئه‌مه‌ریكا و عێراق رِێككه‌وتنامه‌یه‌كیان ئیمزا كردوه‌ به‌مه‌به‌ستى هاوكارى كردنى یه‌كتر بۆ رِاوه‌دونانى پارتى كرێكارانى كوردستان و بونى هه‌ماهه‌نگى له‌ نێوانیاندا به‌مه‌به‌ستى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان.

به‌پێى رِای چاودێرانى سیاسی هۆكارى رِه‌ت كردنه‌وه‌ى فرۆشتنى فرِۆكه‌ى بێ فرِۆكه‌وان به‌ توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه‌ هاوپه‌یمانیه‌كى نزیك و سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ریكایه‌."
Top