سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆرستییەكەی توزخورماتوو بە توندی ئیدانە دەكات
ئێمە لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئەم تاوانە مەحكووم و سەركۆنە دەكەین و لە هەمان كاتدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییانی ئەم كردەوە تیرۆرستییە دەكەین و لە یەزدانی مەزن داواكارین جێگای شەهیدان بكاتە بەهەشتی بەرین و داوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
هەروەها ئامادەیی نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستانیش رادەگەیەنین بۆ پێشوازیكردن لە بریندارانی ئەو كردەوە تیرۆرستییە بەمەبەستی بایەخدان بە رەوشی تەندروستییان و چارەسەركردنیان.
وتەبێژێك بە ناوی
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
18/6/2010