له یادی33ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه
March 15, 2021
وتار و بیروڕا
33ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژی 16-3-1988 ڕژێمی به‌عس به‌چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردومانكردوو به‌هۆیه‌وه پێنج هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و هه‌زارانی تریش بریندراربوون.
كۆمه‌ڵكوژیی ھه‌ڵه‌بجه له ڕوویدا له كۆتایی ڕۆژه‌كانی جه‌نگی ئێران-ئێراق، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی عێراقه‌وه كه شاری ھه‌ڵه‌بجه‌ی به گازی كیمیایی كیمیاباران كرد، زیاد له ٥،٠٠٠ ھاوڵاتی كوردی بێتاوانی پێكھاتوو له ژن و مناڵ و گه‌نج شه‌ھیدكران و ١٠٬٠٠٠ كه‌سی تریش برینداركران ئه‌مه جگه له ونبوونی چه‌نده‌ھا منداڵ. كیمیابارانكردنی به گه‌وره‌ترین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت به گازی كیمیای له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.
له درێژه‌ی ھه‌وڵه‌كانی ڕێكخراوی چاك ناوبراو له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا، گه‌وره بازرگانی چه‌كی كیمیایی، فرانس ڤان ئه‌نرات ڕاكێشی دادگا كرا و به تاوانی تاوانكاری جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی به‌ماوه‌ی زیندانی ته‌نها ١٥ ساڵ سزا درا.
له دوای كاره‌ساته‌كه، ده‌وڵه‌ته زلھێزه‌كانی وه‌ك به‌ریتانیا و ئه‌مریكا ھه‌ڵوێستیان ناڕوون یان ھه‌ستان به تۆمه‌تباركردنی ئێران به كیمیابارانكردنی ھه‌ڵه‌بجه. بۆ نمونه، په‌رله‌مانتاری به‌ریتانی تۆنی بێن له له ٢٠٠٣ ئه‌ڵێ: «ئێمه چه‌كه‌كانمان دابین كرد بۆ سه‌ددام، ئێمه پڕچه‌كمان كرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی 33 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا تائێستا ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی به‌سه‌ر ژماریه‌ك له برینداره‌كانه‌وه ماوه‌و تائێستا ژماریه‌ك منداڵی بێسه‌روو شوێن نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ساڵی 2010 له په‌رله‌مانی عێراق به جینۆساید ناسێندرا.