ناپاكی بۆ ماوه‌ییه‌!

ناپاكی بۆ ماوه‌ییه‌!

له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ تایبه‌تی هۆڵاند و ئیتاڵیا، كه‌ گومانم له‌ راستيی بابه‌ته‌كه‌م نیه‌، له‌و وڵاتانه‌ وه‌چه‌ی ناپاكه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ جه‌نگی دووهه‌می جیهاندا بوونه‌ پاشكۆی نازییه‌ داگیركه‌ره‌كانی ئاڵمان، ئێستا خۆیان نه‌ماون، زۆربه‌یان كوڕ كچه‌كانیشیان یان نه‌ماون، یان پیر بوون، ئێستا وه‌چه‌ی سێهه‌میان له‌ وڵاته‌كاندان. ئه‌مانه‌ی كه‌ وه‌چه‌ی ناپاكه‌كانن، به‌ چاوێكی سووك سه‌یریان ئه‌كرێت، هێچ رێز و پێگه‌یه‌كیان وه‌ك هاوڵاتی له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا نیه‌ و قێزه‌ونن، هه‌ر به‌ فه‌ڕمی و به‌ یاساش ئه‌مه‌ به‌ سه‌ریاندا سه‌پاوه‌، وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی گڵاو له‌ كۆمه‌ڵگادا ئه‌ژین.
ئه‌م پێشه‌كییه‌م بۆ په‌ند و وانه‌ هێنایه‌وه‌، كوردیش سوودی لێ وه‌رگرێت و، نه‌ ناپاك و نه‌ وه‌چه‌ی وه‌چه‌شیان، لای كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش پاك نه‌بنه‌وه‌. خۆ ئه‌و وڵاتانه‌ كه‌ مافی مرۆڤ تیایدا له‌ لووتكه‌دایه‌، شێت نه‌بوون ئه‌و بڕیاره‌یان به‌ سه‌ردا سه‌پاندوون. بۆ یان سه‌لماوه‌ ناپاكی له‌ خوێن و كرۆمۆسۆمدایه‌، كۆمه‌ڵگای ژیریش یه‌ك جار ده‌ستی ئه‌چزێت به‌ ئاگری ناپاكاندا.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كوردستاندا ئه‌بنه‌ پاشكۆی بێگانه‌، زۆربه‌یان له‌ باوك و باپیر و باپیره‌ گه‌وره‌یانه‌وه‌، بۆگه‌نی بێگانه‌ ئه‌كه‌ن به‌ كوردستانه‌وه‌، دایان مه‌به‌ستن بۆ گوژمێكی تری ناپاكی، كۆمه‌ڵگای ژیر یه‌كجار ده‌ستی ئه‌چزێت به‌ ئاگری ناپاكدا.
Top