لەگەڵتداین بەرەو سەرکەوتن و کوردستانێکی بەھێز

لەگەڵتداین بەرەو سەرکەوتن و کوردستانێکی بەھێز

خوێندنەوەیەک بۆ وتاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی، وتارە گرنگەکەی رێزدار مەسرور بارزانی لەو پەڕی ھێمنی وراستگۆیی و باوەڕ بە خۆبوونە، وتارێکی پێشکەش کرد کە بوو بە جێگای ئومێد ومتمانەی سەرجەم ھاوڵاتیانی کوردستان و ھەستێکی ئارامبەخشی بە ھەمووان بەخشی.
لەم وتارە چەند لایەنێکی گرنگی خرانەروو لە مانەش:-
-پیشاندانی توانای حکومەتێک کە دەیەوێت مامەڵەی زانستی و پلانڕێژی بۆ تێپەڕاندنی ‌قەیرانەکان بکات، بێگۆمان پڵان دانان یەکێکە لە رەگەزی ھەرەسەرەکی و لە پێشەکان سیستەمی بەرێوەبردنی و خۆڕاگری و بەھێزی حکومەت لە لایەکەوە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان لە لایەکی دیکەش لەگەڵ واقیعەکەدا.
-لە ھەموو گرنگتر دووپاتەکردنەوەی بەرنامەی حکومەت بۆ پرۆسەی چاکسازی و وتە ھەرە گرنگەکەی سەرۆک وەزیران" چاکسازی داواکاری زۆرینەی ھاوڵاتیانی کوردستانە و منیش لە بەرەی ھاوڵاتیان دەمێنمەوە"
-جدی بوون لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە رێگای دیالۆگ و دیپڵۆماسی ھەتا گەیشتنی بەئەنجام وچارەسەر.
-سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا کە لامەرکەزییەت بابەتێکی نۆێ نییەو لە بەرنامەی کابینەکەم لە خاڵە سەرەکییەکانە و دەبێت لە ژێر چاوێری حکومەت بێت و قەوارەی ھەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.
بێگومان سەرۆک وەزیرانی کوردستان ئەرکی زۆر قۆرسە وکاتێکی زۆری پێویستە، بەڵام بەم زەردەخەنە ئومێد و ئارامییەکت خستۆتە ناو دڵمانەوە و پێت دەڵێین لەگەڵتداین بەرەو سەرکەوتن و کوردستانێکی بەھێز.
• بــەرپــرسی ناوەندی سۆران (ی.ئا.ک)
Top