د. نهزاكهت حسێن مامۆستای زانكۆی سلێمانی بۆ گوڵان: پهیامهكهی مسرور بارزانی راستگۆیانه و شهفاف و راشكاوانه بوو، دهستی خسته سهر ههموو هۆكارهكان
May 23, 2020
وتار و بیروڕا
پرسیارێكمان له د. نهزاكهت حسێن مامۆستای زانكۆی سلێمانی كرد، سهبارهت به گرنگيی پهیامهكهی مسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی كوردستان كه به بۆنهی جهژنی رهمهزانهوه ئاراستهی خهڵكی كوردستانی كرد، بهمجۆره وهڵامی پرسيارهكهى گوڵان-ى دایهوه:
"من هەردوو ڕووی ئەرێنی و نەرێنی تێدا بەدی دەکەم. ئەرێنیيەکە وتارێکی راستگۆیانە و شەفافانە و ڕاشکاوانە بوو، بەڕاستی دەستی خستە سەر ئەو هۆکارانەی ئەمڕۆی خولقاندووە بۆ هەرێمی کورستان، هاووڵاتی دەبێت بزانێت حکومەت چی دەکات؟ چەند قەرزارە؟ بۆچی قەرزارە؟ لە چ قۆناغێکداین؟ بؤ ئهوهى بەرچاوڕوون بێت، لە هەمان کاتدا هیچ پاکانەیەک و رووسپیکردنەوەیەکی بۆ حکومەت تێدا نەبوو، هێمنانە و دوور لە هێرش و تۆمەت بەخشینەوە و پەنجەڕاکێشان بۆ کەسێک، یان ئۆرگانێکی تایبەت و خەتا خستنە پاڵ کەسی دیاریکراو. ئهگەرچی ئەمە درەنگە بۆ بەشداريکردنی هاووڵاتی لەم پرسانهدا، دەبوو لە کابینەکانی پێشووشدا خەڵک ئەمەی بزانیبایە، وەک مافی خۆی. ڕوونکردنەوە و قسە لەسەر قاسە و گیرفانی حکومەت بۆ هاووڵاتی لە وڵاتانی دیموکراسی و پێشکەوتوو شتێکی باوە، ئەوە بوو گۆردن براون-ی سەرۆک وەزیرانی کۆنی بەریتانیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠ ڕاستەخۆ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی بە خەڵکی بەریتانیای وت: راستگۆیانه پێتان دهڵیم ' لە چوار پاوەند کە حکومەت خەرجی دەکات لەم وڵاتەدا، يهك پاوەندی قەرزە'، بەڵام جیاوازيبیەکەی لێرە و لەوێ ئەوەیە، لەو ڵاتەدا تا ڕاددەیەک متمانە هەیە لە نێوان خەڵک و حکومەتدا، لەهەمان کاتیشدا هاووڵاتی ڕوونە لای کە ئەم قەرزانە لەسەر بێ پلانی و گەندەڵيی حزبی و کەسی، نەبوون و لە هەمان کاتدا تا ڕاددەیەک ئومێدی بە حکومەتەکەشی هەیە، کە ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت و زلهێزيی وڵاتەکەی لەبەرچاوە، بهوهى کە هەر ئابووری دابەزی، دەتوانێت بە ڕێگەیەک بونیاتی بنێتەوە. بەداخەوە ئەم متمانە و ئومێدە نیيە لای هاووڵاتی لەم نیشتمانەی ئێمە، بۆیە لەگەڵ ئەم راستگۆیی و شەفافیيەته، پێویست بوو سەرۆکی حکومەت پلان و ئەجندای بۆ بەدواداچوون و هەستانەوەی وڵات و تەنانەت باسی ئاڵنگاری و دەرفەتەکانیشى بکردایە، لەوێوە من دەڵێم وتارهكهى سهرۆكى حكومهت بهشێكى نەرێنی بووە، چونکە تا ڕاددەیەک خەڵکى بە ترس و دڵەڕاوکێ و بێ ئومێدی بەجێهێشت. هەندێک وا ڕاڤەی دەکەن، حکومەت بێ دەسەڵاتيی خۆی و پسانی لەبەردەم ئەم قەیرانەدا خستوەتەڕوو، لە ڕاستیشدا هاووڵاتی مافیەتی حکومەت ئارامی و هێمنی پێ ببەخشێت و ترسی لا بڕەوێنێتەوە، بۆیە باشترە لەگەڵ ئەم دەرخستەی ڕاستیيەکان لەپەیامێکی ديكهدا، یان لە ئایندەیەکی نزیکدا پلان و ئەجندای حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە و گرتنەبەری ڕێگای زانستی و دروست بۆ وەستان لەم قەرزای و داڕمانە ئابوورییەی وڵات بخهنهڕوو، واته كام هەنگاو باشە بۆ چارەسەری ئەم قهيرانه؟ ئایا چ مقەوماتێکی هەیە لەم هەرێمە كه دەتوانێت زاڵ بێت بە سەر ئەم قەیرانەدا؟ گەرەنتی و ئالیيەت چیيە بۆ زیاترنەبوون، یان ڕێگرتن لەم قەیرانە کەڵەکهبووانە؟ چۆن بکەین ئەم قەیرانە ببێتە هۆی سازان و لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان، نەک ترازان، تاکوو بە هەموو لایەک شان بدهنە بەر بونیاتنانەوە... چونکە ئهگەر وریا نەبین، دەرخستنی داتا و هەندێک ڕاستی بە هەردوو ڕووی ئەرێنی و نەرێنی دەقۆزرێتەوە و بەتایبەتی لەم کاتەدا کە لە بەردەم کۆمەڵێک ئاڵنگاریداین. واتە بە کورتی کارێک بکرێت ئەم قەیرانە کۆمان بکاتەوە، یەک خەمی و یەک ڕۆحی و یەک هەستی بەرپرسیاریەتیمان بۆ دروست بکات، نەک دوورخستنەوە. تاوانەکە بخرێتە ئەستۆی هەمووان و ڕووبەڕووبوونەوەشی بخریتە ئەستۆی هەمووان."