پەتای کۆڤید وپەتای بەغداد
April 28, 2020
وتار و بیروڕا
ئەڵبەتە یەکەم چاوەڕوانی ئاسەواری کاریگەری کۆڤیدی ١٩، ئاسەواری ئابوری بوو کەبەسەر جیهاندا بێت و یەکەم قەیران کە دوای کۆرۆنا ڕوولەجیهان بکات قەیرانی ئابوری بێت. بەهۆی وەستانی کارگەکان وبەرهەم هێنان و بەشی زۆری سەرچاوەکانی داهات و دابەزینی نەوت وەستانی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری و زانستی ...هتد بەڵام هێشتا زۆری مابوو ئەم کاریگەریانە بگاتە ئاستی تاکەکەس و گیرفانی تاکەکەس و قوتی مرۆڤەکان، چونکە وڵاتانی جیهان سەرباری ئەو زیانە گەورەی بەسەریاندا هات تا ئێستاش بەڵانسی گوزەرانی خەڵکیان ڕاگرتوەو بگرە زۆربەشیان نەک لەبەرامبەر پشوو پێدانی هاوڵاتی لەکارەکەیان کرێی ئیشیشی نەبڕیون، بەڵکو قەرەبووو زیاتریشی بۆ ئەژمارکردوون. بەڵام یەکەم ئاسەواری کۆڤید ١٩ نان بڕین و قوتی رۆژانەی خەڵک و موچەی هاوڵاتیان لە بەغدادەوە بۆ هاوڵاتی کوردستان پێش هەموو جیهان دەستی پێکرد. ئایا ئەمە کاریگەری پەتای کۆڤید ١٩ بوو کە بەغداد گرتی یان پەتای شتی تر؟بۆ خێرا بەغداد پەرچەکرداری بەم شێوە بوو؟خۆ مەسەلەی ڕێکەوتن و ڕێک نەکەوتنی ناردنی نەوت و ناردنی مووچە لەنێوان ئەوو هەرێمدا شتێکی نوێ نەبوو ،هەربەردەوام بوە بەڵام بۆ لەم ساتەوەختەدا ئەم گورزەی وەشاند و ئەم پەیامەی دا بەگوێچکەی خەڵکی کوردستاندا. ئەمە سەرەتای جەنگێکی تر کە جەنگی نەتەوەییە لەژێر پەردەی ئابوریدا ودابەزینی نەوت و بەهێزبوونی پێگەی ئەمریکیەکان لەهەرێم و سەرکەوتنی هەرێم بەسەر پەتای کۆرۆنا کە وەک دەست کەوتێک دەبێت و بۆی و هەندێک هاوکێشەی تری سیاسی ئەمانە هەمووی پلەی تاکەی بەغدادی بەرامبەر هەرێم بەرزکردوەتەوە ،وەک درێژە پێدەری دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکانی تری عێراق جەنگی نەتەوەیی و شوناس هەرجارە بەناوێکەوە بە بیانویەکەوە بەکورد فرۆشراوە. ژیرانەش بۆ ئەم بابەتە ڕۆشتون کاتێکیان گرتوە کە هاوڵاتی لەبارودۆخێکی نائارامی دەروونی و دابڕانی کۆمەڵایەتی و خراپی گیرفان و ئابوریە و ماندوە بەو ململانێی و چەند ساڵ قەیرانەوە وزۆرئاسان دەتوانرێت کاریگەری لەسەر بکرێت و خەمە نەتەوەیەکەی بیرببرێتەوە.لەلایەکی تریشەوە سودیان لە بوونی ناکۆکیەکەی ئێستای ناو پارتە سیاسیەکانی کوردستان و هەڵکشانە سیاسیەکە بینیوە ،جگە لە بارودۆخی بەغداد خۆی کەلەسەرو بەندی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێدایە کە کورد هەرلەسەرەتاوە خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانە نوێیەکەی دەر بڕیوەوئەمەش بەدڵی زۆریان نەبووبە تایبەتی عەبدولمەهدی لێ تۆراندین .
جگە لەمەش چەندین ڕەنگە ترس و پرسی تری خۆیان هەبێت کەوای کرد بەرامبەر کورد بەغداد ئەم پەتایە بگرێت. بۆیە بۆ هاوڵاتی وحکومەتی هەرێمیش گرنگە کەسەرباری کۆڵ نەدان بۆ باش کردنی گوزەرانی خەڵک بەهەرڕێگەیەک بێت بەرگەی ئەم پەتایەی بەغداد بگرن و سازش بە شوناس و قەوارە نەتەوەیەکە نەدەن .کورد مێژووی هەر قوربانی بوە کەمێکی تریش نەفەسی قوربانی درێژ بکاتەوە چۆن کۆتایمان بە پەتاکی کۆڤید ١٩ هێنا پەتای بەغدادیش کۆتایی دێت.بەڵام ئەمەش دەبێت کاربۆ کەم کردنەوەی گرژیە ناوۆخۆیەکان و پوچەڵ کردنەوەی ئەو چەکانەی کە بەغداد بەکاریدێنێت لەم کاتەدا بۆ کاریگەری کردنە سەرسۆزی خەڵکی کوردستان بکرێت. لێکۆڵینەوەیکی ورد لەهۆکاری بەرزبونەوەی ئەم پەتایەی بەغداد بکرێت تاکو بزانرێت حەکیمانە ڕێگا چارەسەرەکان چین.