تەنها خەم و هەستی نیشتمانی فریاد ڕەسە

تەنها خەم و هەستی نیشتمانی فریاد ڕەسە

گەربە مێژووی هەرێمی کوردستاندا بڕۆینەوە چ لەدوای ڕاپەرین چ لە پێش راپەرین هێندە قەیران و پشێوی هەبوە هێندە خۆشی و کاتەکانی ئارامی بەخۆوە نەبینیوە، کە ئارامی و سەقامگیری چ سیاسی چ ئابوری بنەمان بۆ گەشە سەندن و ئاوەدان کردنەوەو پێشکەوتن و داهێنان و باش کردنی کەموکوریەکان و چاکسازی. هەرهەنگاوێک یان کاتێکی زەمەنی ڕەخسابێت بۆ گەشەکردن زۆری پێنەچوە رووبەڕووی قەیرانێک لە قەیرانەکان بوینەتەوە ،ئیتر ئابوری،سیاسی، کۆمەڵایەتی یان تەندروستی بوبێت. سەرباری بوارە فەرهەنگی و ڕوئیا و کلتوریەکە عەقڵیەتی تاکی ئەم کۆمەڵگەیەی پێک هێناوە، تاک لەهەر ئاستیکدا بێت کەم تازوور ئەو بیرکردنەوانە بەجێ ی ناهێڵیت. خوانەخواستە ئەگەر بیرکردنەوەی ڕق و تۆڵە کردنەوە هەستی دوور لە بەرپرسیاریەتی و نیشتمانی و زاڵبوونی عەقڵیەتی حیزبی بەسەر عەقڵیەتی نەتەوەپارێزی و نیشتمان پارێزی و هاوڵاتی پارێزی و بەرژەوەندی گشتی پارێزی بێت.کەبەداخەوە بەهۆی ئەو ململانێیەی لە مێژووی پارتە سیاسیەکانی ئەم هەرێمە لە شاخەوە تا هەنوکە کە چەندین بەرکەوتەو جەنگ و پشێویان هەبوە ،بەشێکی زۆری بیرنەچوەتەوەو پێک هێنەری ئەو ئایدیایەیە کە ئەمرۆ نوخبەی سیاسی بە پلەی یەکەم لە سیستمی حوکمڕانیدا پیادەی دەکات. بە بچوکترین گرژی دەچنەوە سەرخەتی حیزبایەتی و یەکترشکاندن و بانگەشەی ماڵ جیاکردنەوەو تۆمەت بەخشینەوە. تا وای لێهاتوە لە قەیرانەکانیشدا رەفتاری کەسی و حیزبیانە دەکەن لە کارە خزمەتگوزاری و خێرخوازیەکاندا. رۆژ بەرۆژ مۆدیلی نوێی ئۆرگان و چەمک کە وەک جێگرەوەو میراتگیری بیر و ئۆرگانە حیزبیەکان دەتوانیت پێناسەی بکەیت . کە ئەمانە خۆرەی هەرنیەت و هەنگاوێکی بە نیشتمان کردنە . دەبینین وەک تاک و بەناوی شەخس و بەناوی دەزگای وا واوە ئەرکە بنەرەتیەکانیان بەرامبەر هاوڵاتی و خزمەتگوزاری ئەنجام دەدەن جێگای داخ و تێرامانە. بۆیە بە بڕوای من تا بەم ئاوازو نەفەس و هەستانەوە ئیش بکەین نەک ناگەینە سەرکەوتن بەڵکو تۆووی دوبەرەکی و ڕق و کینە شەخ پەرستی و حیزب پەرستی لە شوێنی نەتەوەپەرستی و نیشتمان پەرستی دەچێنرێت،بەتایبەتیش ئەمرۆ کەسەردەمی سۆشیاڵ میدیاو میدیای سێبەر و پەیجە شاراوەکان و تاکەبەکارهێنەرەکانی ناو تۆری کۆمەڵایەتیە کە بێ ڕەچاوی ئیتیک ویاساو لە کۆڵ نەگرتنی هیج بەرپرسیاریەتیەک لەگەڵ یەک هەڵکشانی حیزبەکان و یەک گوتاری توندی حیزبەکان، دادەبارنە ناو تۆرەکۆمەڵایەتیەکان و کلتوری ململانێ و دوبەرکی بەرهەم دەهێنرێتەوەو مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی دروست دەکات لەکاتێکدا خاوەنی میلەتێکی ماندوو خێر لە خۆ نەدیوو نەحەساوەو بوونی تەمەنێکی تێپەڕیون بە چەندین قەیران وجەنگ و برسێتی و بی بەش لە خزمەتگوزاری.بۆیە تاکە کلیلی فریادرەسی ئەم بارودۆخە هەست و خەمی نیشتمانی و بە نیشتمان کردنی کۆی کارو چالاکی و خزمەتگوزاری و دام ودەزگاو ئۆرگانەکانە.



Top