میدیا لەسەردەمی کۆڤید ١٩ لەنێوان ئاڵنگاری و زۆربوونی ژمارەی وەرگرەکانیدا

میدیا لەسەردەمی کۆڤید ١٩ لەنێوان ئاڵنگاری و زۆربوونی ژمارەی وەرگرەکانیدا

گەر لەسەردەمە کۆنەکان و سەردەمی میدیای حکومی و تاڕادەیەک حیزبیەکاندا ،سەرچاوەی دارایی گرفتێک نەبوبێت بۆ میدیاو ئەرکی میدیا تەنها پەروەردەو زانیاری گەیاندن و کا ت بەسەربردن بوبێت،شۆڕشی پیشەسازی وگەشەی بەرهەم هێنان وسەرهەڵدانی تەکنەلۆجیا، تێکەڵەی نێوان هەردوو زانستی میدیاو ئابوری کرد بەیەکەوە، چەمکی ئابوری میدیا سەری هەڵداو،میدیای بازرگانی و ڕیکلام و مارکێتین بۆ ساغکردنەوەی کاڵا بوە سیمای میدیای مۆدێرن و جیهانی گرتەوە .ئیتر لەوکاتە ژمارەی وەرگرو ماوەی بەکارهێنانی میدیاش لەلایەن وەرگروەوە بوە مەسەلەیەکی گرنگ ،چونکە پارەی ڕیکلام بە پێی ژمارەی وەرگر ئەژماردەکرا ،تا ژمارەی وەرگری دەزگایەکی میدیای زۆرتر بێت کرێی ڕیکلامەکە کە دەیکات زیاتر دەبێت، وە تا کاتی سەیرکرد و بەکارهێنانی میدیا لەلایەن وەرگرەوە زۆرتر بێت ،ئەو دەزگا ڕاگەیاندنە باشتر دەتوانێت ڕیکلام بکات و کات زۆرتر دەبێت لە بەردەستیدا. بە پێی داتای ئەو توێژینەوانەی لەم ماوەی کۆڤید ١٩ کراون لە جیهاندا هیچ کات بەم شێوە گشتگیریە کە هەموو جیهان بەیەکەوە ئاستی بەکارهێنانی میدیا لەلایەن وەرگرەوە بەرزبێتەوە نەبوە،بۆ نمونە بە پێی وتارێکی Cathy Li بە ناونیشانی " COVID-19 proves that media’s value is growing – but we need to find better ways to measure it" واتە کۆڤیدی ١٩ گەشەیدا بە بەهای میدیا بەڵام پێویستمان بەڕێگەیەکی پێوانەی باشترە لەمەولا کە چۆن ئەم بەرزبونەوەی ژمارەی وەرگرو بەهاو گەشەیەی بپێوین، ئاماژەی بەوە کردوە کە لەنێوان لە%٦٠ بۆ %٨٠ خەڵک لە جیهاندا میدیای بەکارهێناوە بۆ زانیار و وەرگرتنی هەواڵ و بەرنامەی بەزمە سات لەماوەی ئەم چەند هەفتەیەی پەتای کۆڤید ١٩ ،کە ئەمە بەشێکی زۆری بەهۆی دابڕانی کۆمەڵایەتی و مانەوە لەماڵەکان بوە.لەلایەکی ترەوە سۆشیاڵ میدیاو کەم بونەوەی نرخی ئیتەرنێت لەهەندێک لە وڵاتانی جیهان وایکرد کە بەکارهێنەرانەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەرزبێتەوەو بەکاربەریان زۆرتربێت، بواری زیاتری دا بە خاوەن کاڵاکان کە ڕیکلام فراوانتر بکەن. هەروەک چۆن تێبینی کراوە لە هەروڵاتیکدا پێشتر قەیرانێک هەبوبێت بەکارهێنەرانی میدیا زۆرتر بوەو وەرگر زۆرتر ڕووی کردوەتە میدیا بۆ دەست کەوتنی زانیاری. بەڵام لە کاتی کۆڤید ١٩ تەنها مەسەلەکە گەڕان بەدوای زانیاریدا نەبوە،بەڵکو بوونی کاتی زۆر و دابڕان و مانەوە لەماڵەوە زیاتر هەلی بە میدیا بەکارهێنان و بەرزبوونەوەی بەهای میدیا دا ،هەروەک وتەیەک هەیە دەڵێت"” It’s said that media love a crisis واتە 'میدیا قەیرانی خۆش دەوێت" ئاماژەیە بۆ ئەوەی بوونی قەیران بەهای میدیا بەرزدەکاتەوە بۆ بەکارهێنان.
بەڵام لەگەڵ ئەم گەشەسەندن و بەها بەرزبونەوە ،چالنج و ئاڵنگاریش دروست بوە، چونکە پێویستی خاوەن کاڵاکاک و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ بوونی داهات و پارە بۆ بەرهەم هێنانی ڕیکلام لەلایەکەوە و بەرهەم هێنانی ناوەڕۆکی بەرهەمە میدایەکان لەلایەکی ترەوە بۆ ئەو وەرگرو بەکارهێنەرە زۆرە بابەتێکی گرنگە، بەتایبەتی هەندێک بابەتی وەک وەرزش ویاریە وەرزشیەکان دواخراون و ئەمانە بۆشاییان لە میدیا دروست کردوەو پێویستی بەبەرهەمی میدیای زیاترە شوێنی ئەمانە بگریتەوە.
لەهەمان کاتدا وەک Cathy Li لەوتارەکەیدا ئاماژەی پێدەکات،دەڵێت ئەم زۆربوون وگەشەی وەرگرە بەتابەتی گەشەی وەرگری جیهانی چونکە بابەتەکان بونەتە جیهانی وهەموو جیهان سەرقاڵی وەرگرتنی زانیاریە لەسەر یەک مەسەلەو وەرگری هەواڵی ناوخۆیی ولۆکاڵی کەم بوەتەوە، ئاڵنگاری بۆ بازاڕو خاوەن کاڵا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ڕووی دارایەو و ئابوریەوە دروست دەکات ،وە ئەمە وامان لێدەکات ڕێگەیەکی باشتر بدۆزینەوە بۆ پێوانەی ئەو وەرگرانە، لەکاتێکدا پارەدانی ڕیکلام لە جیهاندا بە پێی ژمارەی بینین و بیسەرو خوێنەر و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش بە پێی لایک بێت، ناتوانرێت بەهەمان ئەو پێوەرو بڕە پارەیەی پێش کۆڤید ١٩ وەرگر و بەکارهێنەری مدییا بپێورێت و پارەی لەبەرامبەر سەیرکردنی و بەکارهینانی ریکلامەکان بۆبسەنرێت، لەکاتیکدا جیهانی بەرهەم هینان و پیشەسازی و بازاڕو فرۆشی بەشی زۆری کاڵاکان داڕماوەو خاوەن بەرهەمەکان ناتوانن دابینی پارەی ئەو بڕە زۆرەی وەرگر بدەن بۆ سەیرکردنی ڕیکالامی کاڵاکانیان.



Top