سۆشیاڵ میدیا و جیهانی وێب ئەرێنی و نەرێنیەکان

سۆشیاڵ میدیا و جیهانی وێب ئەرێنی و نەرێنیەکان

Webinar یەکێکە لەو بوارە خزمەتگوزاریانەی کە سۆشیاڵ میدیا دابینی کردوە بۆ بەکارهێنەرانی و بە خۆڕایی دەیداتە ئەوکەسانەی خاوەن ئەکاونت لەناو تۆری کۆمەڵایەتی دا ،ئەگەر چی ئەم چەمکەو ئەم خزمەتگوزاریە لەگەڵ گەشەسەندنی فۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا سەری هەڵداوە و هەبوە،بەڵام بەکارهێنانی بەم شێوە فراوانە لەدوای سەرهەڵدانی کۆڤید ١٩ بوو ،کە ناچاری دام و دەزگا حکومی و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکانی کرد لە جیهانی گریمانەیدا بەیەکتربگەن بە بێ مەترسی بەریەک کەوتن و توش بوون بە ڤایرۆسەکە. کە بەکارهێنانی بۆچەندین مەبەست دەبێت لەوانە:کۆبونەوە ی چەند کەس پێکەوە بتەوێتWeb Meeting، سیمینار Web seminar و کۆنفرانس Web Conferencing کە ئەمانە هەمووی وەک چەترێک دەتوانێت ئەو کەسانە کۆبکاتەوە لە یەک شوێنی گریمانەیی و دوور لەفیزیکی تاکو کۆبونەوە و گفتوگۆ و باس و خواسەکانیان بکەن،خزمەتگوزاریەکانیشی بەشێوەی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ و دەنگ وڕەنگ و لەهەمان کاتیشدا راستەوخۆ دەتوانرێت کۆمێنت و نامە ئاراستەی ڕێکخەر یان سیمینار گێڕەکە بکرێت ، بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ ئەوکەسانەی کە داخڵ دەبن بەم کۆبونەوانە وە یان کۆنفرانس و سیمینارانە ئۆن لاین.لە ئێستدا لە زۆربەی بوارەکانی سیاسی ،ئیداری، زانستی وبزنس و بازرگانی ئەم خزمەتگوزاریە بەکاردێت، جگە لەوەی دەتوانیت بگەیت بەکەسانی پسپۆر لەبوارە جۆراوجۆرەکان ،کە لەئێستا زۆر لە ڕاوێژکارو کەسە زانستی و پزیشکەکان ئەم ئەکاونتە بۆخۆیان دەکەنەوە تا بگەن بە و کەسانەی کە پەیوەندیان هەیە لەگەڵیان تاکو وەڵامی پرسیارەکانیان بدەنەوەو ڕاوێژیان لەگەڵ بکەن.کە لە ئێستادا ڕێگایەکی زۆرنزیک و ڕاستەوخۆ و ئاسانە بگەیت بەو کەسە پسپۆڕانەی کە دەتەوێت زانیاریان لێوەرگریت ،تا دەگاتە ئەوەی چەمکی نوێ وەک خوێندنی وێب، پزیشکی ویب و، پارێزەری وێب...هتد دەکەوێتە ناو فەرهەنگی زمانەوانیەوە.
لە خزمەتگوازاریەکانی دابین کراو لە Webinar تەنها دابین کردنی دەنگ و ڕەنگ و بەیەک گەیشتن نیە بەڵکو وەک پۆلێکی وانە خوێندن یان کۆبونەوەیکی ڕاستی بواردەدات هەموو ئەندامانی کۆبونەوەکە یان سیمینارەکە یەکترببینن و ئەو هەسەتەیان بۆ دروست ببێت کە لەیەک شوێندان و کالێکردن و کۆمینیکەیشنەکە زیندوتر بکات.لەلایەکی ترەوە جگە لەبەشداری ڕاستەوخۆ دەتونرێت بەکارهێنەرەکان خەزنی بکەن لە کۆمپیتەر یان لە یوتیوب و دواتر بچنەوەسەری و سەیری بکەن و گوێی لێبگرن. هەندێکیان جگە لەخزمەتگوزاری دەنگ و ڕەنگ و نوسینی نامەو کۆمێنت،بواردەدات بە ڕاپرسی و دەنگ دان لەهەمان کاتدا ئەگەر کۆبونە یان سیمینارە قەرەباڵغ بوو بەشداربوانی زۆربوو دەتوانرێت خزمەتگوزاری دەنگ دان و ڕاپرسی بۆ دابەزێنرێت لەهەمان کاتدا دەنگدان لەسەر بابەتەکانی کۆنفرانسەکە یان کۆبونەوەکە وەرگیرێت. سەرباری ئەم سوودو گرنگیانەی ئەم خزمەتگوزاریە و لەگەڵیشیدا کەم تێچوون و خەرجی کە تاک بە بێ هیچ خەرجیەکە یان بەشداردەبێت یان بەڕێوەی ئەم کۆبونەوە کۆنفرانسانە دەکات.بەشداریەکی زۆر لەکەسان دەتوانن لەسەرتاسەری جیهان بێسنور بە ژمارەی زۆر لەیەک کاتدا کۆببنەوە ،بەڵام لایەنی نەرێنیشی هەیە ،لەوانە دروست بوونی هەر کێشەیەکی تەکنیکی تۆ دادەبڕێت لە بەشداری کردن.لەبەر ئەوەی ڕووبەڕوو نیە ئاسان نیە بۆ بەڕێوەبەری کۆبونەوە یان سیمیناورو کۆنفرانسەکە لە مەزاج و پاڵنەرەکان و دەربرینەکانی بەشداربوان تێبگات،ڕەنگە گرفتی نا تێگەیشتن زۆر دروست ببێت و کەمتر وەک کۆبنوەی فیزیکی بواری ڕوونکردنەوە هەبێت .لەلایەکی ترەوە ئاسان بواردەدات بۆ بەشداربوان کە هۆش و ئاگاو تەرکیزی لای باس و کۆبونەوکە نەمێنێت یان بەجێی بهیڵێت. واتە بەئاسانی بژاردە دەداتە دەست بەشداربوەکان بەها دانێن بۆ باسەکان و گوێی لێبگرن یان فەرامۆشی کەن.لەسەرووی هەموشیانەوە هەندێک لەسەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە کەزۆر ئەنجام دانی ئەم کۆبونەوەو چالاکیە 'وێب'انە لەبەهاو پابەندبوون بە کۆبونەوەو چالاکیە فیزیکیەکان کەم دەکاتەوە جیهان بەرەو جیهانی وێب و گریمانەیی زیاتر ببات.
Top