سۆشیاڵ میدیاو پەتای زانیار ی

سۆشیاڵ میدیاو پەتای زانیار ی
لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆڤید ١٩ و باس و خواسی ئەم پەتایە لەجیهاندا بەشێوەیەک تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی تەنی ،کە چەندین دەستەواژەو چەمک و تا بگرە توێژینەوە لەبارەی ئەو مامەڵەیەی سۆشیاڵ میدیا کردی لەگەڵ ئەم پەتایە کەوتە ناو فەرهەنگ و ناوەندی زانستی وئەکادیمیەوە. Emilie K.، Anneliese D. دوو توێژەربوون توێژینەوەیەکیان لەمانگی ٣ ی ئەمساڵدا کردوە لەسەر The pandemic of social media panic travels faster than the COVID-19 outbreak" باسی ئەوەدەکەن کە زانیاریە تۆقێنەرەکان لە سۆشیاڵ میدیا خێراترە لە تۆقێنەرەکانی کۆڤیدی ١٩ لای هاوڵاتیان ،کە باسی ئەو ترس و تۆقاندنە دەکات لای هاوڵاتیانی سین لەکاتی پەتای کۆڤید ١٩ سۆشیاڵ میدیا کردی، بەهۆی ئەو زانیاریە زۆرو ترسێنەرانەی بڵاوی دەکاتەو ە،بەهۆی زۆربوونی رێژەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵآیەتیەکان لای هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر پەتاکە و ڕێژەی توشبوان و بابەتەکانی تر لەوبارەوە .
زارەوەی Infodemic کە لێک دراوی هەردو وشەی'Information+ Epidemic’ ، چەمکێکە لەکاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاردەهێنرێت و کەوتە ناو فەرهەنگی زمانەوانیەوە، کە لە ئێستدا تویژینەوە نوێیەکان لەسەر پەتای کۆرۆنا زۆر ئەم چەمکە بەکاردێنن،هەرچەندە لەبەر زۆر نوێی چەمکەکە جگە لە پێناسەیەکی کورت وردەکاری زۆرترلەسەری دەستناکەوێت لە سەرچاوەو ئینسکۆلپیدیاکاندا، کەئاماژەیە 'بۆ ئەو لێشاوەزۆری زانیاریەیە کەلەسەر بابەتێک بڵاودەکرێتەوە ، بەڵام لەبەرزۆری وزۆرجاریش زانیاری ساختەوچەواشەکارن لەبری چارەسەر بۆ بابەتەکە ئاڵۆزی دەکات و وای لێدەکات کە چارەسەرکردنی سەخت بێت' ئەم چەمکە، توێژەرانی بواری سۆشیاڵ میدیاو بەتایبەتی ئەوانەی لە ئێستادا باسی مامەڵەی پەتای کۆرۆنا لەلایەن سۆشیاڵ میدیاوە دەکەن،زۆر باسی دەکەن ، پییان وایە ئەو زانیاریە بڵاو زۆر و نا ڕێکخراوانەی لە سۆشیاڵ میدیاوە بەو بڕە زۆرە لەسەر ئەم پەتایە بڵاو دەکرێتەوە لەبری هۆشیار کردنەوە و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ مامەڵە لەگەڵ نەخۆشیەکە ئاڵۆزی کردوە ،بگرە زانیاریەکانی تۆقێنەرن. هەروەک ئەو دوو توێژەرەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد باسی دەکەن زانیاریە تۆقینەرەکان لەناوسۆشیاڵ میدیادا خێراتر بڵاودەبنەوە وەک لە خێرایی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە،تا ئەو ڕادەیەی توێژەران لە باسی چەمی Infodemic بەرەو بەکارهێنانی مانایەکی تریش دەچن بۆ ئەم چەمکە کە ئەویش 'پەتای زانیاریە' کە بە مەترسی دەبینن، هەروەک چۆن پەتا نەخۆشیەکان بە نەخۆشی دەبینن،چونکە خێرای بڵاوبونەوەی زانیاریەکان لەناو سۆشیاڵ میدیا وەک پەتای نەخۆشی کاریگەری دەکاتە سەر بەکارهێنەرەکان و وەرگرەکان ،ئیتر ئەگەر زانیاریەکانیش تۆقێنەر یان ساختە یان چەواشەبن ئەوە نەخۆشی و دەردی تری نموونەیوەک دەردی سایکۆلۆژی و گرفتی دەروونی وماندوکردنی ئەندێشەی تاکەکانی لێدەکەوێتەوە،چونکە زانیاریەکانی ناو سۆشیاڵ میدیا بە هیچ فلتەرێکدا ناڕۆن.لەو کەسەی دایدەبەزێنێت وبڵاوی دەکاتەوە راستەوخۆ دەچێت بۆ ئەوکەسەی بەکاری دەهینێت و دەیخوێنێتەوە یان دەیبینێت یان دەیبیسێت. بۆیە دەکرێت پەتای کۆرۆنا دەرگای بۆ زۆر باس وتوێژینەوە کردبێتەوە لە ئایندەدا لەسەر زانیاریەکان لەکاتی پەتاو رووداوەکاندا کە بەزۆری توێژەرانی بواری سۆشیاڵ میدیا لەم کاتی کۆڤید ١٩ دەرکیان پێکرد وەک لەهەرکاتێکی تر کە سۆشیاڵ میدیاو زانیاریەکانی چەندە مەترسین.


Top