جوڵەو پەیوەندیە جیهانیەکان دوای کۆرۆنا بەرەوکوێ؟

جوڵەو پەیوەندیە جیهانیەکان دوای کۆرۆنا بەرەوکوێ؟

Mie Oba لە سایتی The Diplomat وتاریکی نوسیوە باسی ئەو ئایندیە دەکات کە چاوە
ڕوان دەکرێت بۆ جیهان لە هاتوچۆ و جوڵەی مرۆڤەکان لەنیوان وڵاتان و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و تێڕوانین بۆ جیاوازیە ئابوری وکۆمەڵایەتی و ڕووبەروبونەوەکانی پەتا جیهانیەکان لە دوای کۆرۆنا. ئاماژە بەوەدەکات کە سیستمی لیبراڵی نێودەوڵەتی ژینگەیەکی فەراهەم کرد بۆ جوڵەی مرۆڤەکان لە نێوان وڵاتانی جیهاندا لەماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوداهەرگیز ئەوەنەبوە ،هەر لە جوڵەی بازرگانی، زانستی ،گەشتوگوزار ......هتد کە وای لێهات خەریک بوو سنوربەندی نێوان وڵاتان شتێک بێت بۆ نەمان ئەمە هەردو ڕووی ئەرێنی و نەرینی هەبوو ،ئەرێنی جوڵەی مرۆڤەکان و بازرگانی و ئاڵوگۆری دراو جوڵەکانی تر، لە ڕووی نەرێنیشەوە بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان بە خێرایی و هاتوچۆی تیرۆریستان بە ئاسانی لە نێون وڵاتاندا .لەلایەکی ترەوە جیهانی سەرمایەداری و بەتایبەتی تریش جەخت دەکاتەوە لە سەردەمی دەسەڵاتی ترەمپ کە جیاوازیەکی گەورەی لە نێوان وڵاتانی جیهان لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە ڕەخساند . هەروەک چۆن باس لەوە دەکات کە لە کۆندا و لەساڵانی پێش ئەم جوڵە گەورەیەی مرۆڤەکان لە نێوان جیهاندا پەتاو نەخۆشیە کوشندەکان ناو بەناو هەر هەبوون گەرچی قوربانی زۆری لێکەوتەوە بەڵام بەم شێوە خێرا نەیتوانیوە بفڕێت لەنێوان وڵاتان وبڵاو بێتەوە و ئاسانتر کۆنترۆڵ کراوە ،وەک نمونەی ئەو پەتایە دێنێتەوە کە بە Black Death واتە مردنە ڕەشەکە لەساڵانی ١٣٤٧ بۆ ١٣٥١ واتە زیاتر لە ٤ ساڵ بەردەوام بوە نزیکی ٧٥ ملیۆن بۆ ٢٠٠ ملیۆن کەسی کوشتوە لە کیشوەری Eurasia واتە هەردوو کیشوەری ئاسیاو ئەوروپای گرتوەتەوە،کە وشەی 'کەرەنتین' لەوکاتەوە هات بەمانای ١٤ رۆژ واتە 'دابرین ' بۆ ماوەی ١٤ رۆژ،وە باسی پەتایSARS دەکات لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بەڵام لەبەرنەبوونی جوڵەی مرۆڤەکان وەک ئێستا لەنێوان وڵاتاندا بەم شێوەی ئێستا کەلەماوەی چەند مانگێکدا کۆرۆنا ڤایرۆس هەموو جیهانی گرتەوە تەشەنەی نەکردبوو.لە وتارەکەیدا باسی ئەوەدەکات ئایا ئایندەی جوڵە لە نێوان وڵاتاندا چی لێ دێت دوای کۆرۆنا ؟ چۆن ڕێک دەخرێتەوە ؟ئایا ئایندەی وڵاتانی بەرهەم هێن وناوەندی بازرگانی چۆن دەبێت؟ لە روانگەی هاوکاری و پەیوەندی نێدەوڵەتیەکانی وڵاتان جیهان بە بروای ئەم نوسەرە جیاوازتر لە پێش کۆرۆنا وا لە وڵاتان دەکات پەیوەندیەکان و هاوکاریەکان هاوبەش کەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر دەرد و گرفتێکی تەندروستی یان کۆمەڵایەتی ،ئەگەرچی هەندێک دەوڵەت هەن وماون بە عەقڵیەتی داخراوی نەتەوە پەرستی و داخراوی و پارێزگاری سنور بیردەکەنەوە هێشتا،بەڵام وەک دەڵێت لە دوای کۆرۆنا ئیتر کێشەیەک نابێت بەناوی کێشەی یەک دەوڵەت یان یەک پارچەی جیهان ،گرنگ ئەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس فێری کردین کە رووبەڕووبەونەی هەردەردێکی کوشندە ببینەوە لە جیهاندا دوور لە تێڕوانینی کورتی ڕەگەزپەرستی یان ناوچەیی،لەهەمان کاتدا فێری جیهانی کرد کە بجەنگین دژی جیاوازیە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکان کە گڵۆباڵیزەیشن بەرهەمی هێنا .ئەگەر لەمەدا سەرکەوتونەبین بەرەوە گەشەی ئەو بیرە داخراوەی هەندێک دەوڵەتکان دەچین وەک بیری تەسکی نەشناڵیزم و پەتاکوشندەکان وەک یەک لەدەرگای هەموو ماڵەکان دەدات لە جیهاندا بێ جیاوازی .



Top