سۆشیال میدیا و ئاسایشی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی

سۆشیال میدیا و ئاسایشی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی
مەســەلەی میدیــاو ئاسایشــی كۆمەڵایەتــی یــان نیشـــتمانی، دوو بابەتـــی هەســـتیارن كـــە هەمیشـــە یاســا و ئیتیكــی راگەیاندنــی وڵاتــان بــە هەندیــان
وەرگرتـــووەو، بەزاندنیـــان لەلایـــەن راگەیاندنـــەوە هێڵــی ســوور بــووە، لــە وڵاتانــی پێشــكەوتووش كــە میدیــا بــە یاســا و ئیتیــك بــۆ خزمەتــی هاووڵاتــی و نیشـــتمان رێكخـــراوە، ئەگـــەر ئازادیـــی رادەربڕیـــن و ئازادیـــی راگەیاندنیـــش لـــە لووتكـــەدا بووبێـــت، ئـــەوا ئاسایشـــی نیشـــتمانی و كۆمەڵایەتـــی لـــێ
دەركـراوە و، نابێـت ئـەو ئازادییـە سـنووری ئاسایشـی نیشــتمانی و كۆمەڵایەتــی ببەزێنێــت. ئیتــر رەنگــە لاسـتیكیش بێـت، زۆر جـار چوارچێـوەی دیاریكـراوی
نەبووبێـت، كـە ئـەم ئاسایشـانە چـی دەگرێتـەوە، زۆر جاریـش دادگاكان یـان دەسـەڵاتەكان رەنگـە لادانیـان هەبووبێـــت لـــە تۆڵەكردنـــەوە و ســـزادانی میدیـــا و رۆژنامەنـووس بـە بیانـووی بەزاندنـی ئـەو سـنوورە، بـــەڵام بـــە تێكـــڕا لـــە یاســـای راگەیاندنـــی هەمـــوو وڵاتـــەكان ئـــەو دوو جـــۆرە ئاسایشـــە زۆر گرنگـــن.
بابەتەكـــەی منیـــش ئـــەوە نییـــە باســـی پێناســـە و چەمكــی ئــەو دوو جــۆرە ئاسایشــە بكــەم، هێنــدەی مەبەســتمە كــە لــە ئەمــڕۆدا تــۆڕی كۆمەڵایەتــی،
یـان میدیـای نـوێ بارودۆخـی چۆنـە لـە بەزاندنیـان، لـە كاتێكـدا ئەگـەر ئاسایشـی نیشـتمانی بـە نموونـە دەرنەخســتنی زانیــاری و ورووژاندنــی هــەر بابەتێــك بێـت، كـە زیـان بـە پاراسـتنی بنەماكانـی ئاسایشـی نیشـــتمانی بگەیەنێـــت و بیخاتـــە مەترســـییەوە، بەتایبەتـــی گەیاندنـــی زانیـــاری بـــە دوژمنەكانـــی وڵات.
ئەگـــەر ســـەیرێكی سۆشـــیال میدیـــا بكەیـــن، ئـــەوا دەبینیـــن نـــەك تەنیـــا لەبـــەر بەردەســـتبوونی زانیارییـــەكان بـــە شـــێوەیەكی فـــراوان، بەڵكـــو بـــە هـــۆی شـــارەزانەبوونی زۆرینـــەی بەكارهێنەرانـــی ئــەم میدیایــە بــە بنەماكانــی ئاسایشــی نیشــتمانی و نابەرپرســـبوون بەرامبـــەر پاراســـتنی ئاسایشـــی
نیشـــتمان كێشـــەی ســـەرەكین، لەلایەكـــی دیكـــەوە جیهانیبوونـــی ئـــەم میدیایـــە و بەردەســـتبوونی بـــۆ هەمـــوو كـــەس وای كـــردووە، هـــەر یەكـــە لـــە ئێمـــە پانتایـــی هاوڕێكانمـــان هێنـــدە رۆیشـــتووە، تەنیـــا لـــە ســـنووری هاونیشـــتمانی و هاونەتـــەوە نەمـــاوە، بەڵكـــو لـــە زۆربـــەی وڵاتانـــی جیهـــان هاوڕێـــی
جۆراوجـــۆر لەنـــاو ئەكاونتەكەمانـــە و دەســـتیان بـــە زانیارییەكانمـــان دەگات، ئـــەوە جگـــە لـــەوەی كـــە ئیسـتیخباراتی جیهانـی چەنـد چاودێـری دەكات و
ئـــاگاداری زانیارییـــەكان دەبێـــت.
لـــە كاتێكـــدا ئێمـــە كێشـــەیەكی نیشـــتمانی و ناوخۆییمـان هەیـە، كەچـی دەیـان زانیـاری و شـرۆڤە
و داتـا دەخەینـە بەردەسـت و چاودێرانـی سیاسـییشدەســـتكراوە زانیـــاری دەدەن، بەرپرســـانی دەوڵـــەت و پەرلەمانتــار و ئاســتە باڵاكانــی دەســەڵات ئازادانــە رای خۆیــان دەردەبــڕن و زانیــاری دەخەنــەڕوو، كــە رەنگـــە زۆرینەیـــان بچنـــە بەردەســـتی دوژمـــن و سـوودی وەربگـرن لـەو داتـا و زانیـاری و شـرۆڤانە،
تەنانـــەت نـــەك تەنیـــا پۆســـتەكانمان، بەڵكـــو زۆرینـەی ئـەو كۆمێنتانـەی كـە دەنووسـرێن لەسـەر پۆسـتەكان، بەشـێكیان زانیارییـەك دەدەن، كـە رەنگـە
دوژمــن ئاســان پێــی بــگات و بــە خــراپ ســوودی لێوەربگرێـــت، چونكـــە نابەرپرســـین بەرامبـــەر ئـــەوەی دەیڵێـــن. سرووشـــتی تـــۆڕی كۆمەڵایەتـــی
وایـــە بەكارهێنەرەكانـــی فێـــری نابەپرســـی دەكات و بەكارهێنـــەر دەزانێـــت كـــەس لێـــی ناپرســـێتەوە، ئەمـــە دەبێـــت زۆر بـــە بایەخـــەوە وەربگیرێـــت لای
پارتـــە سیاســـییەكان و زۆر پێویســـتە ئەنـــدام ولایەنگرەكانیـــان هۆشـــیار بكرێنـــەوە، دامـــودەزگا فەرمییەكانیــش دەبێــت بــۆ كارمەنــد و ئەندامانیــان
ئەمانــە بــە هەنــد وەربگــرن و هۆشــیارییان بدەنــێ، لـــە كاتێكـــدا ئەمـــڕۆ هـــەر دامەزراوەیـــەك پەیجـــی خـــۆی هەیـــە و داتـــا و زانیـــاری دەدات. پرســـی دووەم كـــە ئاسایســـی كۆمەڵایەتییـــە، ئەویـــش هـــەر لـــە روانگـــەی پانتایـــی فراوانیـــی هاوڕێكانمـــان و نابەرپـــرس جووڵانەوەمـــان كـــە رۆژانـــە رەنگـــە ســـەدان كێشـــەی كۆمەڵایەتـــی دروســـت دەبێـــت، لەنـــاو خێزانێكـــەوە بیگـــرە تـــا نـــاو كۆمەڵگـــە بەگشـــتی، تەنانـــەت لەســـەر لایكێـــك،
یــان كۆمێنتێــك رەنگــە دوو لایــەن، یــان دوو كــەسبەگژیەكـدا هاتبـن. ئـەوە جگـە لـە بێزاركردنـەكان و هەراسـانكردنی خەڵـك و دزینـی وێنـە و زانیارییـەكان
و خـراپ بەكارهێنانیـان. بۆیـە پێویسـتە لـە ئەگـەری بوونــی یاســای رێكخســتنی میدیــا لــەم هەرێمــە و بەتایبەتــی رێكخســتنی تــۆڕی كۆمەڵایەتــی ئــەم
دوو پرســـە بـــە هەنـــد وەربگیرێـــن.
Top