تا گۆرانکاری لە سیستەم نەکەین گۆڕانکاری پۆستەکان ئومێدێکی وامان پێنادات ئەرکی سەرەکی ئەمجارەی حکومەت دەبێت سیستم بێت نەک تەنها کەسەکان
December 15, 2018
وتار و بیروڕا
گەر سیستمێکی دیاری کراوی تۆکمەت هەبوو بۆ خزمەتی هاوڵاتی و نەتەوە نیشتمان ئەوکات هەرکەس حوکمڕانی بکات دەتوانێت خزمەتی وڵات بکات.کەسیستمی حوکمڕانی دیار بوو،ستراتیژ ڕوون بوو سیاسەت ڕوون بوو،ئیتر دەبێتە بنەمایەک بۆ کۆی سیستمە پەروەردەیی و میدیایی و کۆمەڵایەتیەکانی وڵات. تاکەکانیش لەسەر بنەمای ئەو سیستمە هەڵسوکەوت دەکەن،ئەوەی ڕێگرنەبوە لەبەردەم ئەنجام نەدانی گەندەڵی ،ناشەفافیەت ،ململانێ گرفت و نەخۆشیە کۆمەڵایەتی و سیاسی و پەروەردەیەکانی وڵات نەبوونی سیستمیکە کە سەرکردەو هاوڵاتی و پێکەوە ئیلزام بکات چۆن هەڵسوکەوت بکەن و چۆن ماف و ئەرکی خۆیان بزانن .چۆن خزمەتی نیشتمان بکەن.
گۆردن براونی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لەوەڵامی کەناڵی بی بی سی ،کاتێک ٢ لە پەرلەمانتارەکانی پارتەکەی تێوەگلابوون بە گەندەڵی ،پرسیاری لێکرا گەرەنتی چی دەدەیت کە پەرلەمانتارەکانی ترت ئەم کارە دووبارە نەکەنەوە وتی'تەنها سیستم دەتوانیت ڕێگر بێت لەبەردەم گەندەڵی و ڕەفتاری نادروستی سیاسی تاکەکان ،ئەگەر سیستم ڕێگە بدات هەمووکەس حەز بە گەندەڵی دەکات' بۆیە گەربمانەوێت چاکسازی بکەین ، دام و دەزگاکانمان لە ئیفلیج بوون ڕزگار بکەین، تاکەکانمان ئەکتیڤ کەینەوە و هەستی نیشتمانی بوون و هاوڵاتی بوونیان بۆ دروست کەینەوە .زاڵ بین بەسەر گەندەڵیە سیاسی و ئەخلاقیەکاندا ،بەهاو پێگە بۆ کەسایەتیە زانستی و مێژووی و نەتەوەیەکانمان بگێرینەوە ، دەبێت بیر لە پیاچوونەوەی سیستەمە فەرمانڕەوایەکەمان بکەینەوە لەدەستورەوە بیگرە تا پرکردنەوەی بۆشاییە یاسایەکان ،بەسوود وەرگرتن لە کۆی توانا مرۆیی و یاسایی و ئەکادیمیەکان . لێرەوە دەبێت ئێمە باسی گۆرانکاری بکەین،لێرەوە دەبێت باسی چوونە قۆناغێکی نوێ بکەین .ئەوگرفتانەی کە پێشووتر ئەم نیشتمانە پێوەی گرفتاربوە وەک جەنگی نەگریسی داعش و جەنگی ناوخۆۆ و دووری دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و قەیرانی دارایی و نەبوونی سەربەخۆیی ئابوری هەرێم و گرژی نێوان بەغداد و هەریم نەبوونی هاوکاری و پشتیوانی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی تاڕادەیەکی باش تیمان پەڕاندوە بۆیە باشترین دەست کەوت و بژاردەیەک بۆ حکومەت و کابینەی نوێی حوکمڕانی دەبێت بیرکردنەوە لە پیاچونەوەی سیستم بێیت کە ئەویش لە پیاچونەوەی دەستورەوە سەرچاوە دەگرێتت. بۆیە لەوڵاتانی پێشکەوتوو نهینی سەرکەوتن و بەردەوامی حوکمڕانیان کە هەرکەس دەبێتە سەرۆک و حکومەت کە کارەکان بە باشی دەڕوات و نابێتە مەترسی بۆ وڵات بوونی سیستمێکی جێگروو نیشتمانیە کەلەگەڵ گۆڕانکاریە سیاسی و ئابوری و نیودەوڵەتی و تەکنەلۆجیاکاندا هەمووارو ئەپ دەیتی دەکەنەوە. بۆیە ئەرک و بژاردەی داهاتومان بۆ سەرکەوتن و گەشەدان بەوڵات دەبێت تەنها سەرقاڵ نەبین بە کێ بێت و کێ نەبیتی کەسەکان بەڵکوو ستراتیژی ئەمجارەمان سەرقاڵ و پلان بێت بۆ بوونی سیستمیک باش بۆ خزمەتی هاوڵاتی ونیشتمان