ئه نترۆپۆلۆگیا و گه شه پێدان!

ئه نترۆپۆلۆگیا و گه شه پێدان!

کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی نەریتییە، بە سستەمێک بەڕێوەدەچێ کە لێوانلێوە لە دابونەریت و بەهاکانی لە پشتیانەوەن سەرلەبەری ژیانی ئەندمانی کۆمەڵیان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڕادەیەک تاقە جوغزێکیان بۆ ژیانی تاکەکەسی نەهێشتۆتەوە- مرۆی کورد بۆ کۆمەڵ دەژی نەک وەک تاکێک لەناو کۆمەڵدا!!! مرۆی کورد هەموو ژیانی تەرخانکراوە بۆ جێبەجێکردنی داخوازییە لەبن نەهاتووەکانی خەڵکانی دەوروبەری: خێزان، خزم، برادەر، هاوسێ، مزگەوت و کۆمەڵێک لە دەزگاکانیتر؛ ئینجا، دەبێ خاوەن کەسایەتییەکی لەقاڵبدراو بێت کە ئەم داخوازییانەی بەسەرەوە دیاربن و تارمایی تاکایەتیی خۆیی پێوە دیارنەبێ... هەرچی مرۆی ئافرەتیشە، ئەوا تەواو دەسبەسەرە و کۆمەڵ توند سەنگەری لێ گرتووە!!!

ئه‌نترۆپۆلۆگیا(مرۆڤناسی) زانستێکە ئه‌رکی ته‌نیا وه‌سفکاری نییه، به‌ڵکو شیکاریکردنێکی بنیادییانەی سسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیی له ئه‌ستۆیه، به‌تایبه‌تیش توخمه بنیادییه سه‌ره‌کییه‌که‌ی- کو‌لتوور.
له‌م شیکارییهشدا، بۆ سسته‌م و بۆ کو‌لتوور، په‌نجه ده‌خرێته سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان، هەروەها که‌موکوڕی و لاوازییهکانیش؛ به‌مه‌شه‌وه ئه‌نترۆپۆلۆگیا نه‌ک هه‌ر ڕێخۆشکه‌ره بۆ گه‌شه‌پێدان، بگره ڕاسپارده و پێشنیار و ته‌نانه‌ت پلان و پڕۆگرامیش بۆ گه‌شه‌پێدان و پێشکه‌وتن ده‌خاته‌ڕوو. جگه له‌وه، له میتۆدی ئهنترۆپۆلۆگیادا تیۆریای «گۆڕانی کولتووری» جێگه‌ی دیار و کاریگه‌ری هه‌یه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پڵان و پڕۆگرامه‌کانی، بۆ گه‌شه‌پێدان، داده‌ڕێژێ.
له ڕه‌وتی کارکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌پێدان، ده‌بێ بابه‌تی «سیاسه‌تی کولتووری» بایه‌خ و گرنگیی ته‌واوی پێبدرێ و ئه‌ویش، واته سیاسه‌تی کولتووری، پێویسته پلانێكی گشتگیر، هه‌مه‌لایه‌ن، تۆکمه و کاریگه‌ر له‌خۆ بگرێ... ئامانجی سیاسه‌تی کولتووری بریتییه له دابینکردنی گه‌شه‌پێدانێکی هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵگا که هه‌موو هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کان و ڕه‌هه‌نده کولتوورییه‌کانیان بگرێته‌وه به‌ڕاده‌یه‌ک هوشیاریی به ناسنامه‌یه‌کی کو‌لتووریی کراوه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت.
له کاتی دانانی هه‌ر پلانێک بۆ گه‌شه‌پێدان، ده‌بێ ڕه‌هه‌ندی کو‌لتووریی تیادا ڕه‌چاوبکرێ؛ «... دیارده کولتوورییه‌کان ئێستاکه بووین به هۆکاری گرنگ که له هه‌ر پلاندانانێکدا بڕیاره‌کان دیاری ده‌که‌ن»*. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه زانستێکی نوێ سه‌ریهه‌ڵدا به ناوی «زانستی ئابووریی گه‌شه‌پێدانی کولتووری»- له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی باشترین بنه‌ما بۆ چالاکیی ئابووری له ده‌زگا کولتووری و ڕۆشنبیرییه‌کاندا، یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ «پیشه‌سازیی کولتووری» و بازاڕه‌کانی به‌رهه‌می هونه‌ری و دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ هونه‌ره جوانه‌کان...
چه‌مکی «گه‌شه‌پێدانی کولتووری» له ئه‌فریقیا سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به بزاڤی ڕزگاریخوازی سیاسیی وڵات و نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وێوه هه‌بوو. سه‌ره‌تا ئه‌م چه‌مکه سروشتێکی تیۆرییانه‌ی هه‌بوو له‌م ڕووه‌وه که بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانیی ئه‌مانه و جۆرێک له گه‌ڕان به‌دوای ناسنامه‌ی کولتووری بوو.
له‌م وڵاتانه، له‌به‌ر ته‌نگژه و قه‌یرانه‌کانی دوای سه‌ربه‌خۆیی، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کان بیرۆکه‌ی گه‌شه‌پێدانی گشتی مه‌سه‌له کولتوورییه‌کانی ده‌خسته په‌راوێزه‌وه... بۆ یه‌که‌مین جار ئاوڕێکی جیددی له کو‌لتوور درابێته‌وه ساڵی 1983بوو، ئەویش له کۆنگره‌یه‌کی جیهانیی یۆنسکۆ سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته کولتوورییه‌کان و تیایدا بابه‌ته‌کان ئه‌مانه بوون:
- مه‌به‌سته‌کانی گه‌شه‌پێدانی کولتووری
- ژینگه‌ی نوێ
- شێوازه‌کانی گه‌شه‌پێدانی کولتووری
- ده‌وری که‌رتی گشتی
- ئه‌زموونه تازه‌کان
- کولتووری نێوده‌وڵه‌تی
- ئاسۆکانی ئاینده
له‌م کۆنگره‌یه‌دا گه‌شه‌پێدانی کولتووری بە ڕه‌هه‌ندێکی بنه‌ڕه‌تیی گه‌شه‌پێدانی گشتی دانرا که تیایدا مرۆڤ له‌هه‌مان کات ئامانج و ئامرازیشه.
هوشیاریی کولتووری سه‌لماندی که ئازادیی ئەفریقاییەکان به‌رهه‌می تێکۆشانیان بوو له‌پێناو به‌ده‌سهێنانه‌وه‌ی ناسنامه‌که‌یاندا؛ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بایه‌خی کو‌لتوور وزه‌کان ده‌خاته گه‌ڕ بۆ بنیادنانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چوونه ڕیز میلله‌تانی پێشکه‌وتووه‌وه... به‌م جۆره گه‌شه‌پێدانی کولتووری له ته‌نیا دروشمێکه‌وه گۆڕا بۆ پره‌نسپێکی بزوێنه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یۆنسکۆ ئه‌ماد مه‌تار میباو، له‌م کۆنگره‌یه‌دا، گوتی: «ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری هۆکارێکی سه‌ره‌کیی بێت له گه‌شه‌پێدان، ئه‌وا بۆچوونه کولتوورییه‌کانن که ئاڕاسته‌کانی دیارده‌کات و ده‌یخاته خزمه‌ت که‌سان و کۆمه‌ڵگا»**.
لەم ڕووەوە، بەها کولتوورییەکان دەبێ لە ئاستی پڕۆسەی گەشەپێدان دا بن و، کەواتە، ئەرکی ئەنترۆپۆلۆگیایە کو‌لتوور شەن و کەو بکات، فۆکەس بخاتە سەر ئەو بەهایانەی دەتوانن لە خزمەت ئەو ئامانجەدا بن و کاریگەریی بەهاکانیتریش تابکرێ کەم بکاتەوە... پسپۆرانی ئەنترۆپۆلۆگیا جەخت دەکەن لەسەر ئەوەی کە دەبێ مەوداکانی ڕەخنەگرتن فراوان بکرێ و هەموو توخمە کولتوورییەکان بگرێتەوە؛ ئەو ڕاستییەش گومانی لەسەر نییە کە لە کۆمەڵگا «داخراوە» کاندا توخمی کو‌لتووریی زۆر هەن کاتیان بەسەرچووە و بووین بە ڕێگر لەبەر دەم هەر هەوڵێک بۆ گۆڕان و پێشکەوتن- یەکێکێش لەو توخمە کولتوورییانە، یان لەپێش هەموویانەوە، دابونەریتە.
کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی نەریتییە، بە سستەمێک بەڕێوەدەچێ کە لێوانلێوە لە دابونەریت و بەهاکانی لە پشتیانەوەن سەرلەبەری ژیانی ئەندمانی کۆمەڵیان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڕادەیەک تاقە جوغزێکیان بۆ ژیانی تاکەکەسی نەهێشتۆتەوە- مرۆی کورد بۆ کۆمەڵ دەژی نەک وەک تاکێک لەناو کۆمەڵدا!!! مرۆی کورد هەموو ژیانی تەرخانکراوە بۆ جێبەجێکردنی داخوازییە لەبن نەهاتووەکانی خەڵکانی دەوروبەری: خێزان، خزم، برادەر، هاوسێ، مزگەوت و کۆمەڵێک لە دەزگاکانیتر؛ ئینجا، دەبێ خاوەن کەسایەتییەکی لەقاڵبدراو بێت کە ئەم داخوازییانەی بەسەرەوە دیاربن و تارمایی تاکایەتیی خۆیی پێوە دیارنەبێ... هەرچی مرۆی ئافرەتیشە، ئەوا تەواو دەسبەسەرە و کۆمەڵ توند سەنگەری لێ گرتووە!!!
دابونەریت توخمێکی کو‌لتووریی تابڵێی بەهیز و بە دەسەڵاتە، زۆرجار تەنانەت کاریگەریی لەسەر ئایینیش هەبووە- لە ئیسلامدا مەزهەبی حەنفی بەوە لە شافیعی، مالیکی و حەنبەلی جیادەبێتەوە کە تیایدا دابونەریت (العرف و العادات) پانتاییەکی فراوانی گرتووە؛ دابەشبوونی ئایینی مەسیحی بەسەر سەدان لق و مەزهەب، زۆربەی لەسەر بنەمای دابونەریت بووە؛ بنچینەکانی جیاوازیی نێوان جووەکانی ئەشکەنازی و سەفاردی (ڕۆژهەڵاتییەکان) دابونەریتەکانیانە...
دابونەریتەکان کۆن و چەسپاو و بەهێزن، لادانیان یان گٶڕینیان لە توانا بەدەرن؛ تەنیا لە پڕۆسەی گۆڕانی شێوازی ژیان و پەیابوونی پێداویستیی نوێ‌دا ئەمە ڕوودەدات. بەڵام دەکرێ پەلە بەم پڕۆسەیە بکرێ، ئەویش بە داڕشتنی پڵانێکی زانستی بۆ گەشەپێدان- ئەمەش ئەرکی دەسەڵاتە.
دانانی پڵان بۆ گەشەپێدانی کولتووری ئاستێکی بەرزی هوشیاریی پێویستە؛ بەرپرسێک، دەزگایەک یان سەرکردەیەک درک بە گرنگی، بایەخ و کاریگەریی کو‌لتوور بکات، بزانێ کو‌لتوور و بەهاکانی لەپشت هەموو ئەو کەموکوڕی، نەهامەتی، ناڕەزایی و دەردەسەرییەکانی خەڵکن. هوشیارییەکی لەم جۆرە دەبێتە ئایدیۆلۆگیایەک لەسەر بنەمای زانستی و ڕێخۆشکەر دەبێ بۆ گۆڕینی شێوازی ژیان لە کۆمەڵگادا و، لە هەمان کات، گۆڕینی سستەمی کۆمەڵایەتی و داهێنانی بەهای نوێی گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمدا؛ بۆ نموونە، شیلگێڕانە بەکارهێنانی بەهایەکی وەکو «پاراستنی جوانی و خاوێنی «- تا ئێستا کەس سزادراوە لەسەر تێکدان و پیسکردنی شوێنێک؟ نەبیستراوە؛ فێرکردنی خەڵک دەست بە خۆراکەوە بگرن، نەک فڕێدانی بەشێوەی خاشاک- هەروەهاش دەسگرتن بە کارەبا و ئاو؛ یان دانانی بەهای تایبەت بۆ مرۆی کارکەر، بەتایبەتیش ئەو کارانەی بە چاوی کەم تەماشادەکرێن،...هتد. بۆیە دەزگای دەسەڵات پێویستی بە داڕشتن و جێبەجێکردنی سیاسەتێکی کو‌لتووریی گشتگیر هەیە بە مەبەستی داهێنانی بەهای نوێ و چەسپاندنیان لە نێو کو‌لتووردا. ئەمە شێوازێکی کاریگەر دەبێ بۆ گۆڕینی سستەمی کۆمەڵایەتی و، هەروەها، دروستبوونی کەسایەتییەکی شیاوی تاکەکانی کۆمەڵ...
هیچ گۆڕان و پێشکەوتنێکی بنەڕەتی ڕوونادەن بەبێ بەهای پێویست، ئەو بەهایەش دەبێ بخزێتە ناو کولتوورەوە، بچەسپێ و جێگە لەق بکات بە توخمە کولتوورییە ڕێگرەکان.
بەڵام پێش ئەوە، دەبێ دان بە گرنگی و پێویستیی لەڕادەبەدەری زانستی مرۆڤناسی (ئەنتڕۆپۆلۆگیا) بنرێ، ئەو زانستەی کە بابەتە سەرەکییەکەی بریتییە لە کو‌لتوور و سستەمی کۆمەڵایەتی؛ بەداخەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم زانستە، هێشتا بەهەند وەرنەگیراوە و بە پێچەوانەی وڵاتانی پێشکەوتوو سوودی لێ نەبینراوە؛ لەکاتێکدا سەرلەبەری ناوچەکانی کوردستان، کەرەستەی خاون بۆ تۆژینەوەی ئەنتڕۆپۆلۆگی...
ئەمە وای لە خانمە پسپۆرێکی عەرەب کردووە بە دەنگێکی بەرز ڕابگەینێ کە ئیتر «کاتی ئەنتڕۆپۆلۆگیا هاتووە لە کۆمەڵگا عەرەبییەکاندا»*** ڕاست دەکات و بۆ ئێمەش هەر وایە.

پەراوێز:
* د. علی عبدالرزاق جلبی؛ دراسات فی المجتمع و الثقافـة و الشخصیة. بیروت، ١٩٨٤.
**د. محمد احمد البیومی؛ علم الاجتماع الثقافی. دار المعرفة الجامعیة٢٠٠٢
***د. امال موسی (حان وقت الانثروبولوجیا فی المجتمعات العربیة) الشرق الاوسط ١٤٤١٨ الاحد ٢٠/٥/٢٠١٨

Top