ده نگت گرنگه و به فيرؤى مه ده

ده نگت گرنگه و به فيرؤى مه ده
وا‮ ‬ڕۆژ لە دوای‮ ‬ڕۆژ لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق نزیك دەبینەوە و تادێ هەڵمەتی‮ ‬هەڵبژاردن گەرم و گوڕتر دەبێ و پەیمان و بەڵێنیش لەلایەن حزبەكانەوە بەلێشاو بەدەنگدەر دەدرێت،‮ ‬بۆیە پێویستە دەنگدەر زۆر بەهۆشیارییەوە دەنگی‮ ‬خۆی‮ ‬بداو دەنگی‮ ‬بەفیڕۆو هاش و هوشی‮ ‬ئەم و ئەو نەدات‮. ‬
دەنگدەر دەبێ ئەو‮ ‬ڕاستییە بزانێ كە گەلی‮ ‬كوردمان لە باشوور لە ماوەی‮ ‬ئەم چەندین ساڵەدا كەوا بۆ سەدەیەك دەچێت لەپێناوی‮ ‬چیدا خەبات و قوربانی‮ ‬داوە،‮ ‬ئایا تەنها لەپێناو مووچەی‮ ‬فەرمانبەرانیدا بووە وەك هەندێك لایەن دەیویست ئەم خەبات و بەرخودانە بخاتە چوارچێوەی‮ ‬داخوازی‮ ‬ئابووری‮ ‬و بژێوەوە؟‮ ‬یان هەندێك بەپلان‮ -‬وەك دوژمنی‮ ‬داخوازییە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلەكەمان‮- ‬دەیویست قەوارەی‮ ‬هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە و قەناعەت بە حكوومەتی‮ ‬بەغدا بكات كە مامەڵە لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬هەرێمدا نەكات،‮ ‬وەك پارێزگاكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق سەیری‮ ‬بكات،‮ ‬كەچی‮ ‬ئێستا داوا لە دەنگدەری‮ ‬هەرێم بكات كە دەنگی‮ ‬پێبدات بۆ ئەوەی‮ ‬بگاتە بەغدا‮. ‬
هەر ئەمانە نەبوون بە منداڵ و هەرزەكار دروشمی‮ ‬نا نیشتمانی‮ ‬وەك مووچەمان دەوێ و دەوڵەتمان ناوێ لەناو كوچەو كۆڵانی‮ ‬شاردا بەرز دەكردەوە و بەرامبەر شاشەكانی‮ ‬تەلەفزیۆن،‮ ‬دەم بەخەندە،‮ ‬ڕایاندەوەشاند‮. ‬
ئەمانە نەبوون لە شەڕی‮ ‬داعشدا لەباتی‮ ‬پتەوكردنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬ڕۆژانە خەڵكیان هاندەدا كە بایكۆتی‮ ‬دەوام و دژایەتی‮ ‬حكومەت بكەن و بەگرفتی‮ ‬ناوخۆوە سەرقاڵی‮ ‬بكەن،‮ ‬هەر بۆ ئەوەی‮ ‬نەپرژێتە سەر كاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬خۆی‮ ‬كە سەرپەرشتیكردنی‮ ‬بەرەكان و بارودۆخی‮ ‬سەربازی‮ ‬و بژێوی‮ ‬پێشمەرگەكان بوو‮.
‬ئەوە كێ بوو پێشنیاری‮ ‬بۆ مالیكی‮ ‬دەكرد كە هێرش بكاتەسەر بیرە نەوتیەكانی‮ ‬كەركووك لەژێر دەستی‮ ‬كورد دەریبهێنێ،‮ ‬هەر بۆ كورد نەبێ با عێراق خۆی‮ ‬بەتاڵانی‮ ‬بیبا ئەوە،‮ ‬ئەوە ئێستا داوای‮ ‬دەنگ لە دانیشتوانی‮ ‬هەرێم بۆ قەوارەكەی‮ ‬دەكا؟‮! ‬ ئەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كەمپینی‮ ‬دژایەتی‮ ‬سەربەخۆییان بەهەموو هێزی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و خۆیان‮ ‬ڕاگەیاند بە چ‮ ‬ڕوویەكەوە داوای‮ ‬دەنگ لە خەڵكی‮ ‬هەرێم دەكەن‮. ‬
یان ئەوانەی‮ ‬بە دروشمی‮ ‬بریقەداری‮ ‬گۆڕان دەنگیان لەملاولا دەچنیەوە بۆ ئەوەی‮ ‬نوێنەر بنێرنە بەغدا بۆئەوەی‮ ‬تا كۆتایی‮ ‬خولی‮ ‬پەرلەمان تەنها دژایەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بكات و بیكاتە كاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬خۆی،‮ ‬تۆ بڵێی‮ ‬خەڵكی‮ ‬جارێكی‮ ‬تر دەنگ بەمجۆرە‮ ‬ڕەوتە بدات؟
ئەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬خەڵكیان بە ئاین فریوداو مزگێنی‮ ‬بەهەشت و پەڕاندنەوە لەسەر پردی‮ ‬سیرات دەداو خودا پەلی‮ ‬دەگرتن و پیاسەی‮ ‬لەگەڵ دەكردن،‮ ‬ئەمجارەش خەڵكی‮ ‬بەوجۆرە فیشاڵانە فریوبخوات؟‮ ‬یان تۆ بڵێی‮ ‬كەسێك هەبێت دەنگ بەكاندیدێك بدات كە دەڵێ لە شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەردا هیچ‮ ‬ڕووی‮ ‬نەداوە؟ نا‮..‬نا‮.. ‬بڕواناكرێ نەوەی‮ ‬ئەم گەلە قوربانیدەر و تێكۆشەرە دژ بەخواست و داخوازی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەی‮ ‬دەنگ بدات و خەڵكانێك بنێرێتە بەغدا كە نەك داكۆكی‮ ‬لێنەكەن وەك ئەم چوار ساڵەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬بەڵكو بە ئاشكراو بێشەرمانە دژایەتی‮ ‬بكەن‮. ‬بڕواناكرێ‮.‬
گەلی‮ ‬كورد هێند ئەزموونی‮ ‬لەو مێژووە دوورو درێژەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵێنجاوە كە جارێكی‮ ‬تر متمانەی‮ ‬خۆی‮ ‬بەو جۆرە توخمانە نەدات و فریو نەخوات‮.‬
Top