سه باره ت به هه لبژاردنى داهاتوو

سه باره ت به هه لبژاردنى داهاتوو
وەك بڕیارە لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬2018/5/12‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق بەڕێوەبچێت كە تێیدا قەوارە سیاسییەكان كە دانپێنراون لەلایەن كۆمیسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراقەوە تێیدا بەشدار بن‮. ‬
وا چاوەڕوان دەكرا كە لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كورد لە هەرێم بەیەك لیست بەشداری‮ ‬ئەو هەڵبژاردنە بكەن،‮ ‬بەڵام ناسازیی‮ ‬لایەنەكان ئەو هەلەی‮ ‬پەكخست كە دەتوانرا لەو‮ ‬ڕێگەیەوە هێز و توانای‮ ‬گەلەكەمان نیشانی‮ ‬دۆست و نەیاران بدەین‮ ‬یان هەر نەبێت پێكەوە بایكۆتی‮ ‬هەڵبژاردنەكان بكەین،‮ ‬چونكە دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا نەك دەستوور جێبەجێ ناكەن بەڵكو تەنها ئەو بڕگەو خاڵانەی‮ ‬دەستوور كە لەبەرژەوەندی‮ ‬خۆیانە جێبەجێ دەكەن و ئەوانەی‮ ‬سەبارەت بە هەرێمی‮ ‬كوردستانن پشتگوێ دەخەن كە پتر لە‮(‬50‮) ‬خاڵی‮ ‬دەستوورییە،هەر بۆیە هەرێم بەدوای‮ ‬چارەسەری‮ ‬تردا دەگەڕا كە لەو‮ ‬ڕێگەیەوە مافەكانی‮ ‬دەستەبەر بكات‮. ‬
ئێستا كە بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەو جۆرەیە كە هەیەو پێویست دەكات بەشداری‮ ‬ئەو هەڵبژاردنە بین ئیدی‮ ‬ئەركی‮ ‬هێزە سیاسییەكانە كە كەسانی‮ ‬لێهاتوو و لێوەشاوە بۆ ئەو ئەنجوومەنە بنێرن كە بتوانن داكۆكی‮ ‬لە مافە دەستوورییەكانی‮ ‬گەلەكەمان بكەن،‮ ‬چونكە لە خولەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراقدا بە ئاشكرا دیاربوو كە كەسانێك لەلایەن هەندێك هێزی‮ ‬سیاسییەوە نێردراوەتە بەغدا بەو حسابەی‮ ‬داكۆكی‮ ‬لە ماف و خاڵە دەستوورییەكانی‮ ‬بكات دەبینرا بەپێچەوانەوە‮ ‬ڕەفتار دەكات و هەندێك جار لە شۆڤینیستە عەرەبەكان و قەوارە دژ بە كوردەكان زیاتر دژایەتی‮ ‬هەرێم و بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خودی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەكرد تەنانەت هەندێك لەوانە داڕێژەری‮ ‬نەخشەی‮ ‬داڕمانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬خودی‮ ‬قەوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬بۆ حكومەتی‮ ‬بەغدا پێشنیار دەكرد‮. ‬
ئەوەیشی‮ ‬بە ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬لە قەڵەم دەداو ئەوكارەی‮ ‬دەخستە بابی‮ ‬هەڵوێست و تێڕوانینی‮ ‬شەخسی‮ ‬كە بەداخەوە قەوارەكانیش هیچ كاردانەوەیەكی‮ ‬كردەییان بەرامبەر وەرنەدەگرتن،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬تێبینی‮ ‬دەكرێ ئەمجارەش هەندێك لایەن كەسانێكی‮ ‬داناوە كە بگاتە بەغدا كە هەر لەئێستاوە دروشمی‮ ‬بێ مانای‮ ‬وەكو دادگاییكردنی‮ ‬هەموو ئەوانەی‮ ‬بەشداری‮ ‬ڕیفراندۆمیان كردووە هەڵبڕیوە كە دەكاتە‮ ‬93٪‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬هەرێم‮! ‬بۆیە ئەمە مەترسییەكی‮ ‬گەورەیە گەر ئەم توخمانە بگەنە بەغدا،‮ ‬بۆیە دەنگدەر دەبێ زۆر هۆشیاربێت و دەنگ بەوانە نەدات كە دەبنە مایەی‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬هەرێم و هەموو دەستكەوتەكان كە ئەوانە پێوەی‮ ‬ماندوو نەبوون‮.‬
‮\‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەم‮(‬72‮) ‬ساڵەی‮ ‬تەمەنیدا،‮ ‬ڕاستە،‮ ‬بە هەوراز و نشێوی‮ ‬زۆردا گوزەری‮ ‬كردووە،‮ ‬بەڵام هەرگیز لەسەر داوا‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلەكەمان سازیشی‮ ‬نەكردووە و لەو پێناوەشدا قوربانییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬داوە،‮ ‬بۆیە دەنگدەر دەبێت ویژدانی‮ ‬بخاتە گەڕ‮ ‬كە دەنگ بەكێ دەدات و بزانێت لە بەغدا‮ ‬كێ دڵسۆزانە داكۆكی‮ ‬لە مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬دەكات‮.
Top