عێراق له گه نده ڵيدا پێشه نگه

عێراق له گه نده ڵيدا پێشه نگه

لە ساڵی‮ ‬2012‮ ‬عێراق وەك‮ ‬یەكێك لە‮ ‬گەندەڵترین وڵاتانی‮ ‬جیهان ناوزەد كرا كە‮ ‬پلەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬بە ژمارە‮ ‬169‮ ‬لە‮ ‬پلەبەندی‮ ‬گەندەڵیدا دەستنیشان كرا،‮ ‬ئەمە لەكاتێكدایە ئەو‮ ‬پلەبەندییە لەو بوارەدا بە‮ ‬پێچەوانەوە دەكرێ،‮ ‬واتە تا‮ ‬پلەت بەرزتر بێت‮ ‬گەندەڵیت زێدەترە‮.‬
ئەمە لەكاتێكدا عێراق بە‮ ‬یەكێك لە وڵاتە دەوڵەمەندەكانی‮ ‬جیهان دادەنرێت بەو حسابەی‮ ‬تەنها لە هەناردەی‮ ‬نەوت ساڵانە بڕی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬100‮ ‬میلیارد دۆڵاری‮ ‬دەستكەوت دەبێت،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەركەسێك‮ ‬چاوی‮ ‬بە باری‮ ‬گوزەران و ئاوەدانی‮ ‬عێراقدا بخشێنێت بەتایبەتی‮ ‬خواروو نێوەراستی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئاستی‮ ‬دۆخی‮ ‬نالەبار و كارەساتباری‮ ‬ئەو وڵاتە دەبینێت كە نەك دوای‮ ‬رووخاندنی‮ ‬رژیم هیچی‮ ‬نەكردووە بەڵكوو وڵاتەكەی‮ ‬چەند سەدەیەك وەپاش بردووە و ئەمەش راستییەكی‮ ‬حاشاهەڵنەگرە كە مرۆڤ‮ ‬بە‮ ‬چاوی‮ ‬خۆی‮ ‬رۆژانە دەیبینێت‮.‬
هەرێمی‮ ‬كوردستان كە دوای‮ ‬كشانەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق لە هەرێم و بەو بوارە كەمەی‮ ‬كە لەبەردەستیدابوو،‮ ‬توانی‮ ‬وێرانەیەك بكاتەوە بە وڵاتێكی‮ ‬ئاوەدان و تا‮ ‬ڕادەیەك ئاستی‮ ‬بژێوی‮ ‬خەڵكیش دابین بكات كە بە بەراورد لەگەڵ عێراقی‮ ‬ئەوكاتەدا زۆر بەرزتر بوو‮.‬
لەدوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژیمی‮ ‬سەدامیشەوە تا بڕینی‮ ‬قووت و بودجەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەرێم لەلایەن حكوومەتی‮ ‬عێراقییەوە رۆژ بە رۆژ هەرێم لەهەموو روویەكەوە بەرەوپێشەوە دەچوو،‮ ‬بەڵام‮ ‬گەر بودجە و مووچە نەبڕدرایە ئەوا هەرێم ئێستا لە بارودۆخێكیتردا دەبوو لە‮ ‬گەڵ ئەوەشدا هەرێم توانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر ئەو هەموو ناهەقییە رابگرێ و لەسەرپێی‮ ‬خۆی‮ ‬بوەستێت‮. ‬كەچی‮ ‬سەیر لەوەدایە،‮ ‬ئەو وڵاتەی‮ ‬كە‮ ‬پێشەنگە لە‮ ‬گەندەڵكیدا ئێستا رۆژانە شاند لەدوای‮ ‬شاند بۆ‮ ‬هەرێم دەنێرێ و‮ ‬گوایە لە‮ ‬گەندەڵی‮ ‬هەرێم دەگەڕێت و بەو بیانووەشەوە دەیەوێ تا دەتوانێ مووچە و بودجەی‮ ‬هەرێم دوابخات و وەك كارتێكی‮ ‬گوشار دژی‮ ‬هەرێم بەكاری‮ ‬بهێنێت‮.‬
جێی‮ ‬داخە ئەو‮ ‬پەرلەمانتارانەی‮ ‬بەغدا كە بە حساب بۆ‮ ‬داكۆكی‮ ‬لە هەرێم و داخوازی‮ ‬و دابینكردنی‮ ‬پێویستییەكانی‮ ‬لە بەغدان،‮ ‬لە بری‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەدوای‮ ‬گەندەڵی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقدا كە بە هەموو‮ ‬پێوەرێك بێوێنەیە،‮ ‬كەچی‮ ‬هەر‮ ‬پەنجەی‮ ‬تۆمەتیان روو لەهەرێمەوە و بۆ‮ ‬كەموكوڕی‮ ‬هەرێم دەگەڕێن‮. ‬ئەوەنییە‮ ‬3‮ ‬ساڵە جوتیاری‮ ‬كورد‮ ‬گەنمی‮ ‬داوە بە حكوومەت كەچی‮ ‬هەر لەلایەن ئەو‮ ‬پەرلەمانتارانەی‮ ‬بە حساب كوردن درۆی‮ ‬شاخداریان بۆ‮ ‬هەڵدەبەسترێ‮ ‬گوایە زۆربەی‮ ‬ئەو‮ ‬گەنمە هاوردەیە و هی‮ ‬هەرێم نییە،‮ ‬یان ئامۆژگاری‮ ‬عەبادی‮ ‬دەكرێ‮ ‬كە تا دەتوانێت مووچە نەنێرێت‮ ‬یان مووچە بە جیا بۆ‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬هەرێم بنێردرێت كە ئەمەش هەر بۆ‮ ‬تێكدانی‮ ‬قەوارەی‮ ‬هەرێمە‮.‬
بۆیە زۆر‮ ‬پێویستە ئەمجارە بۆ‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بەغدا‮- ‬گەر تا ئێستا بڕوا ماوە بە بەغدا‮- ‬ئەوا كەسانێك بنێردرێتە بەغدا كە بە فیلتەری‮ ‬نیشتمانپەروەری‮ ‬و دڵسۆزیدا رەت بووبێ،‮ ‬بۆ‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەزموونەكانی‮ ‬پێشووتر دووبارە نەبێتەوە و ئەو جۆرە دەمووچاوانە نوێنەرایەتیمان نەكەن‮.‬
Top