هه رێم و هه ڵبژاردن له عێراق

هه رێم و هه ڵبژاردن له عێراق
فەرەنسا و سەرەكوەزیرانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە تێیدا بە‮ ‬ڕاشكاوی‮ ‬ئامادەگی‮ ‬هەرێمی‮ ‬نیشاندا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و پشتگیری‮ ‬كردنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵ و سڕكردنی‮ ‬ڕیفراندۆم و قبوڵكردنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬حكوومەت لە خاڵە سنوورییەكان و چاودێری‮ ‬جموجۆڵی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و هاتووچۆ ئیتر هیچ بیانوویەك بەدەست بەغداوە نەماوە كە دانوستاندن لەگەڵ هەرێمدا نەكات،‮ ‬چونكە لە جەوهەردا هەموو داخوازییەكانی‮ ‬بەغدا كە دەیكردە پێشمەرج بۆ دانوستاندن هەمووی‮ ‬لە پاریسەوە بەرامبەر هەموو میدیاكانی‮ ‬جیهان‮ ‬ڕاگەیەندرا‮. ‬
ئێستا ئیدی‮ ‬كاتی‮ ‬ئەوەیە بەغدا بیانووی‮ ‬دیكە نەدۆزێتەوە بۆ دواخستنی‮ ‬ئەو دانیشتنانە،‮ ‬چونكە ئیتر ناكرێت بە پاساوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬بەغدا بەرەو هەڵبژاردن دەچن،‮ ‬ئەم مەسەلەیە وەكو كارتێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بەكاربهێنرێ،‮ ‬بەو حسابەی‮ ‬بە دژایەتی‮ ‬هەرێم و گەلی‮ ‬كورد دەنگی‮ ‬زیاتر دەهێنن كە ئەوە هیچ مەسەلەكە بەرەو پێشەوە نابات و زیاتر ئاڵۆزی‮ ‬دەكات‮. ‬
مەسەلەی‮ ‬هەڵبژاردن و دانوستاندن لەگەڵ هەرێم دەبێت وەك دوو مەسەلەی‮ ‬جیاواز سەیربكرێت،‮ ‬چونكە ئەوە پەیوەستە بەداخوازییەكانی‮ ‬گەلێك كە دەیان ساڵە قوربانی‮ ‬و خەبات دەكات بۆ بەدیهێنانی‮ ‬كە هیچ پەیوەندییەكی‮ ‬بە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراقەوە نییە،‮ ‬چونكە ئەم داوایانە خراونەتە نێو چوارچێوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقەوە كە زۆرینەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬دەنگیان پێداوە،‮ ‬بۆیە ئەمە مەسەلەیەكی‮ ‬دەستوورییەو نابێ تێكەڵ بە هەست و سۆزی‮ ‬خەڵك و مناوەرەی‮ ‬سیاسی‮ ‬حزبەكان لەكاتی‮ ‬هەڵبژاردندا بكرێت‮.‬
گەر عەبادی‮ ‬و حكومەتەكەی‮ ‬بە پاساوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬گوشاری‮ ‬دەرەكییان لەسەرە بۆیە نایانەوێت دانوستاندن لەگەڵ هەرێم بكەن،‮ ‬ئەو ئیدی‮ ‬ئەوكاتە پرسیاری‮ ‬سەروەری‮ ‬عێراق دێتە ژێر پرسیارەوە‮.‬
ئایا حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬خەڵكەكەیەتی‮ ‬كە گەلی‮ ‬كورد بەشێكی‮ ‬ئەو وڵاتەیەو خەڵكی‮ ‬عێراق بەڕێوەی‮ ‬دەبات‮ ‬یان هێزی‮ ‬دەرەكی،‮ ‬گەر وایە با‮ ‬ڕاشكاوانە ئەم‮ ‬ڕاستییە بە خەڵكی‮ ‬عێراق و پێكهاتەكانی‮ ‬بڵێن كە دەسەڵات لەدەست ئەواندایە بۆیە ناتوانن دانیشتن لەگەڵ هەرێمدا بكەن دەنا هیچ پاساوێكی‮ ‬دی‮ ‬جێی‮ ‬بڕواو متمانە نییە‮. ‬
ئێستا دەستوورێك لە عێراق هەیە و كورد ئامادەیی‮ ‬نیشانداوە كە بەپێی‮ ‬ئەو دەستوورە هەموو بڕگەكانی‮ ‬جێبەجێ بكرێت نەك تەنیا ئەو بڕگانەی‮ ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬حكومەتەو ئەوانی‮ ‬دیكە پشتگوێ بخرێ‮. ‬فەرموون بە چ بڕگەیەكی‮ ‬دەستوورە دەتوانرێ بودجەو موچەی‮ ‬هەرێم ببڕدرێ و بەكام بڕگە بڕیاری‮ ‬داخستنی‮ ‬فڕۆكەخانە بدرێ و بەكام خاڵ ناوچە جێناكۆكەكان‮ -‬بەپێی‮ ‬دەستوور‮- ‬بە سوپا و میلیشیا داگیر بكرێ و دەیان نموونەی‮ ‬دیكە‮.‬
بۆیە گەر عێراق‮ ‬ڕاستگۆیانە بەدوای‮ ‬چارەسەردا دەگەڕێ،‮ ‬فەرموو ئەوە دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬با خاڵ بە خاڵ جێبەجێبكرێ‮.‬
Top