هه لويستى ناديموكراتى وولاتانى ديموكراتى

هه لويستى ناديموكراتى وولاتانى ديموكراتى
لەكاتێكدا وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوا و ئەمریكا‮ ‬ڕۆژانە بانگەشە بۆ دیموكراتیەت دەكەن و شانازی‮ ‬بە سیستەمی‮ ‬دیموكراتیەوە دەكەن و خوازیارن وڵاتانی‮ ‬دیكەش بەتایبەتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهانی‮ ‬سێهەم وەك ئەوان بنەماكانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬بچەسپێنن و پەیڕەوی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬بكەن و‮ ‬ڕێز لە مافەكانی‮ ‬مرۆڤ بگرن‮. ‬
كەچی‮ ‬كاتێك گەلێك دوای‮ ‬سەد ساڵ لە سەركوتكردن و ماڵوێرانكردن كە لەبنەڕەتدا بەهۆی‮ ‬ئەوانەوە دووچاری‮ ‬ئەو هەموو نەهامەتیانە هاتووە،‮ ‬چونكە بەبێ خواستی‮ ‬خۆی‮ ‬پارچە پارچەكراوە و بەشێكی‮ ‬بەزۆرەملێ خراوەتە ئەم وڵاتە دەستكردەی‮ ‬خۆیان كە عێراقە،‮ ‬بڕیاردەدات كە بەشێوازێكی‮ ‬دیموكراتیانە گوێ لەڕای‮ ‬گەلەكەی‮ ‬سەبارەت بە بڕیاری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بگرێت،‮ ‬ئەمان دێن و‮ ‬ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دژایەتی‮ ‬دەكەن و پاساوی‮ ‬بێ جێ دەهێننەوە بۆ ئەنجام نەدانی‮ ‬ئەو پڕۆسە دیموكراتییە كە لەڕاستیدا ئەمانە هەموو دژی‮ ‬ئەو پرەنسیپانەی‮ ‬كە خۆیان لە وڵاتانی‮ ‬خۆیان پەیڕەوی‮ ‬دەكەن‮.
‬پاساوەكانیشیان هێندە لاوازن كە كەس لەخۆیان زیاتر باوەڕی‮ ‬پێناكات،‮ ‬وەكو ئەم‮ ‬ڕیفراندۆمە بەرەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬داعش لاواز دەكات كە ئەم تیۆرییە هیچ‮ ‬ڕاستییەكی‮ ‬لە پشتەوە نییە،‮ ‬چونكە ئەم دوو مەسەلەیە جیاوازن و پەیوەندی‮ ‬بەیەكترەوە نییە‮. ‬
هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان لەسەرەتای‮ ‬هاتنی‮ ‬داعشەوەتا ئەمڕۆش لە بەرەكانی‮ ‬جەنگدا دژی‮ ‬تیرۆریستان دەجەنگێت و گورزی‮ ‬كوشندەیان لێدەداو‮ ‬ڕۆژ لەدوای‮ ‬ڕۆژ لە سنووری‮ ‬هەرێم دوریان دەخاتەوە،‮ ‬بەڕادەیەك كە دەتوانرێ بوترێت ئێستا نزیكەی‮ ‬هەموو خاكی‮ ‬هەرێم لە ژێر دەستی‮ ‬پێشمەرگەدایە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا بەرامبەر تیرۆریستانی‮ ‬داعش بە تەواوی‮ ‬هێزەوە وەستاوە و وەڵامی‮ ‬هەموو دەستدرێژییەكیان بەتوندی‮ ‬دەداتەوە،‮ ‬ئیدی‮ ‬هاوپەیمانان و تەنانەت حكومەتی‮ ‬عێراقیش لەوەزیاتر چیان دەوێت كە لەماوەی‮ ‬ئەم سێ ساڵەدا نزیكەی‮ ‬2000‮ ‬شەهید و زیاتر لە‮ ‬10000‮ ‬هەزار برینداری‮ ‬داوە،‮ ‬بۆیە ئەو پاساوەی‮ ‬كە دەڵێ بەرەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬داعش لاواز دەبێ زۆر دوورە لەڕاستیەوە‮.‬
ڕیفراندۆمیش كارێكی‮ ‬ناوخۆییە كە لەهەرێم و ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم دەخوازرێ بكرێ،‮ ‬كارێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬و مەدەنییە كە گوێ لە خەڵكی‮ ‬ئەو ناوچانە بگیرێ كە ئایا دەیانەوێ لە هەرێمێكی‮ ‬سەربەخۆدا بژین‮ ‬یان سەربە دەوڵەتی‮ ‬عێراقبن و ئەمانیش تەواو سەربەست و ئازادن كە چ بڕیارێك دەدەن‮. ‬
لەڕاستدا ئەم كارە دەبوو خودی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بیكات،‮ ‬چونكە بەپێی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستوور ئەوكارە دەكەوتە سەرشانی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬بەڵام كە حكوومەت ئەوكارەی‮ ‬پشتگوێ خست و جێبەجێی‮ ‬نەكرد و سەرەڕای‮ ‬ئەوەش ئەو ناوچانەی‮ ‬خستە بەردەم مەترسی‮ ‬داعشەوە،‮ ‬بۆیە حكومەتی‮ ‬هەرێم لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانەوە ئەو ناوچانەی‮ ‬پاراست و نەیهێشت بكەوێتە ژێردەستی‮ ‬داعش،‮ ‬وەكو ناوچەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬بۆیە حكوومەتی‮ ‬هەرێم لەڕێگەی‮ ‬ڕیفراندۆمەوە خۆی‮ ‬بەوكارە هەڵدەستێت‮.‬
هیوادارین ئەو ولاتە دیموكراتیانە بە بڕیارەكانی‮ ‬خۆیاندا بچنەوە و پشتیوانی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕیفراندۆمە بكەن هەرنەبێت لەبەر پاراستنی‮ ‬ئابڕوی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬وڵاتەكانی‮ ‬خۆیان و پرەنسیپە دیموكراتیەكانیان‮.‬
Top