ته‌نیا به‌دیل بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پرانسیپی شۆڕشی ئه‌مریكایه بۆ جیابوونه‌وه له به‌ریتانیا
September 17, 2017
وتار و بیروڕا
به‌ڵام پرسیاری دیكه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و به‌دیله چییه؟ له وه‌ڵامدا هه‌ر خۆی ده‌ڵێت: ئێمه گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دابین ده‌كه‌ین و، خواستی ئێمه ئه‌وه‌یه له قۆناخی پۆست داعشدا عێراق یه‌كگرتوو و سه‌قامگیر بێت.
به‌ڵام پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا له قۆناخی پۆست داعشدا، عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت یه‌كگرتوو بێت؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویستی به‌وه هه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پرانسیپه‌كانی شۆڕشی ئه‌مریكا كه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی شۆڕش به‌رپا بكرێت و له شانشینی به‌ریتانیا جیاببنه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن. ئه‌و پرانسیپهش ئه‌وه‌یه (به‌بێ نوێنه‌رایه‌تی.. باجدان بوونی نییه)، جۆرج واشنتۆن وه‌ك باوكی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مریكا له ئاهه‌نگی چاخواردنه‌وه‌ی بۆستن ئه‌م دروشمه‌ی به‌وه ته‌رجه‌مه كرد، كه هه‌موو چایه‌كان بكرێنه ناو ئاوی رووباره‌كه به‌و مانایه‌ی (باج ده‌ده‌ین به ئاو، نایده‌ن به په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ناكات.) ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مریكییه‌كان به‌هیچ جۆرێك هاوبه‌ش نه‌بوون له‌و بڕیاره سیاسییانه‌ی كه له به‌ریتانیاوه بۆ ئه‌مریكییه‌كان ده‌رده‌چوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوان گه‌لی كوردستان و عه‌ره‌بی شیعه و سوننه‌ی عێراق بوونی هه‌یه به به‌راورد به گه‌لی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ردوولایان، به‌شێكی یه‌ك گه‌ل و هاووڵاتی به‌ریتانیا بوون و ئه‌وانه‌ی به خۆیان ده‌ڵێن ئه‌مریكی، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌ریتانیا بوون كه كۆچیان بۆ ئه‌مریكا كردبوو، له‌وێ نیشته‌جێ ببوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نێوان هاووڵاتیانی یه‌ك گه‌ل و نه‌ته‌وه‌شدا، پرسی هاوبه‌شیی راسته‌قینه له نێوانیاندا نه‌بوو، ئه‌وا به‌هه‌مان پرانسیپی شۆڕشی پیرۆزی به‌ریتانیا (Glorious revolution) كه جارێكی دیكه له ساڵی 1688 په‌رله‌مانی به‌ریتانیای له‌سه‌ر بنه‌مای (به‌بێ باجدان، نوێنه‌رایه‌تی بوونی نییه)، دوای نزیكه‌ی 80 ساڵ هه‌مان پرانسیپ بووه بنه‌مای شۆڕش و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌ریتانیا.
ئه‌گه‌ر لێره‌وه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی ورد له‌سه‌ر هه‌موو په‌یامه‌كانی مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان بكه‌ین كه له هه‌ڵمه‌تی پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌یداته گه‌لی كوردستان و جیهان، ده‌بینین بارزانی راشكاوانه له هه‌موو په‌یامه‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ك خاڵی جه‌وهه‌ری ده‌كاته‌وه‌و ئه‌م خاڵه‌ش به پرسیارێك ئاراسته‌ی خۆی و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و ده‌پرسێت: بۆچی بڕیاری ریفراندۆممان دا و سه‌ربه‌خۆیی به ته‌نیا رێگه چاره ده‌زانین؟ هه‌ر خۆی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه و پێمان ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراقی نوێ له‌دوای ساڵی 2003 له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بونیاد نرایه‌وه‌و ئێستا ئه‌و شه‌راكه‌ته راسته‌قینه‌یه شكستی هێناوه‌و بێجگه له سه‌ربه‌خۆیی رێگه‌چاره‌ی دیكه نییه. ئه‌مه‌ش راشكاوانه په‌یامی بارزانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی پیشانی جیهان ده‌دات و به ئاشكرا پێیان ده‌ڵێت: (كاتێك شه‌راكه‌تی راسته‌قینه كۆتایی هات و شكستی هێنا، ئه‌وا عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه كۆتایی هات.) پرسیاری دیكه ئه‌وه‌یه، ئایا كوردستان به‌رپرسیاره له كۆتاییهێنان و شكستی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌عێراقدا؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نه‌ك ته‌نیا بیرمه‌ندان و توێژه‌رانی شاره‌زا له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا له عێراقدا ده‌یده‌نه‌وه، به‌ڵكو دیپلۆماتكاره باڵاكانی ئیداره‌ی ئۆباما و ئێستای ئیداره‌ی سه‌رۆك ترامپ-یش، نه‌ك هه‌ر دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێن كه له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆتایی 2011 له عێراق، حكومه‌تی نوری مالیكی كۆتایی به شه‌راكه‌تی راسته‌قینه هێناوه، زیاد له‌مه‌ش هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی داعش و پاشانیش داگیكردنی موسڵ و راگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له عێراق و سووریا، ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه بووه كه حكومه‌تی نوری مالیكی دژی كورد و سوننه‌ی عه‌ره‌ب پیاده‌ی كردووه .
له‌كۆتایی ساڵی 2014 ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما زۆر به راشكاوی گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌گه‌ر نوری مالیكی جارێكی دیكه ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌وا ئه‌مریكا چیدیكه پشتگیری پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا ناكات، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه به گۆڕینی نوری مالیكی بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئاماده‌باشی كوردستان بۆ هاوكاریكردن و پشتگیری حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، ئایا توانرا پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا راست بكرێته‌وه و عێراق بكرێته‌وه به عێراقێكی یه‌كگرتوو و دیموكراتی و فیدڕاڵی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه؟ بێگومان واقیعی عێراق خۆی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه و ئاشكراشه كه نه‌توانراوه ئه‌و كاره بكرێت. به‌ڵام پرسیاری دیكه ئه‌وه‌یه بۆچی نه‌توانرا جارێكی دیكه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا راست بكرێته‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به جۆرێك ده‌ده‌ینه‌وه كه لێكتێگه‌یشتنێكی زیاتر له نێوان گه‌لی كوردستان و دیپلۆماتكاره ئه‌مریكییه‌كان دروست ببێت، بۆیه لێیان ده‌پرسین: ئایا ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی ئیداره‌ی ئۆباما له‌ماوه‌ی دوو خولی سه‌رۆكایه‌تیدا پیاده‌ی كرد، ئێستا به ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ راست ده‌كرێته‌وه؟ بۆ زیاتر به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌ته، به‌چه‌ند خاڵێك ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین:
1- ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما ستراتیژیه‌تی خۆتێوهنهگلاندن و كشانه‌وه‌ی به ئاستێكی زۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیاده كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری له‌ده‌ستدانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌رۆك جۆرج بوش له عێراقدا، دروستبوونی گۆمی خوێن له سووریا و سه‌رهه‌ڵدانی داعش و پشتگوێ خستنی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌هێز بوونی هه‌ژموونی كۆماری ئیسلامی له‌ناوچه‌كه‌دا.
2- ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه بوو له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه نیوكلیارییهكهی له‌گه‌ڵ ئێران، ئێران بكاته دۆست و هاوپه‌یمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ته‌نگژه‌كانی عێراق و سووریا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دوڕدۆنگی و بێ متمانه‌یی هاوپه‌یمانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و دروستبوونی جیاوازی ریشه‌یی له نێوان هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كێشه‌و ئاژاوه‌كان له عێراق و سووریادا. له‌مه‌ش زیاتر ئه‌م ستراتیژه هه‌ڵه‌یه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا راسته‌وخۆ ببنه هێزی ئاسمانی بۆ گاردی شۆڕشگێڕی ئێران له سووریا و عێراقدا.
3- ئۆباما به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور ستراتیژیه‌تی سه‌برگرتنی پیاده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین كه كۆریای باكوور نه‌ك ته‌نیا بۆته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه له ناوماڵی ئه‌مریكا ده‌كات.
دیاره سه‌رۆك تره‌مپ له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا هاته سه‌ر ئه‌و میراته‌ی كه ئیداره‌ی ئۆباما له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆی به‌جێهشتبوو، بۆیه هه‌تا ئێستاش ئیداره‌ی تازه نه‌یتوانیوه ستراتیژێك دابڕێژێت كه بتوانێت ئه‌و هه‌موو شكستانه راست بكاته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ستراتیژیه‌تی به‌رگری ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه ده‌كه‌ن، راشكاوانه دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێن، به‌وه‌ی راسته له ئێستادا ئه‌وله‌وییه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆته تێكشكاندنی داعش، به‌ڵام شه‌ڕی دژی داعش بۆته هۆكاری هه‌ژموون و باڵاده‌ستی و مه‌ترسیی كۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا، بۆیه ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ بیه‌وێت سنوورێك بۆ هه‌ژموونی كۆماری ئیسلامی دابنێت و دووباره متمانه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی بگێڕێته‌وه، ئه‌وا هه‌وڵی زۆر زیاتر له شه‌ڕی دژی داعشی پێویستتره.
بۆ حكومه‌تی عێراقی دوای نوری مالیكی-یش، دیاره حه‌یده‌ر عه‌بادی هاته سه‌ر میراته شكستخواردووه‌كه‌ی نوری مالیكی كه سێیه‌كی خاكی عێراق له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه داگیركرابوو، پاشانیش عێراقی عه‌ره‌بی به ناوچه‌كانی عه‌ره‌بی شیعه و سوننه‌وه بووه خاكێكی به پیت بۆ گه‌شه‌كردنی رادیكاڵیزمی ئیسلامیی سوننه و شیعه و بوار بۆ بیركردنه‌وه له پێكه‌وه‌ژیان و دووباره رێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی نه‌مایه‌وه، هه‌ر هه‌وڵێكیش بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش شه‌ڕی دژی داعش، واته پێش حوزه‌یرانی 2014، وه‌ك ئه‌وه‌یه ئیداره‌ی ئێستای تره‌مپ هه‌وڵبدات له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌تی ئیداره‌ی ئۆبامادا، رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بگێرێته‌وه بۆ پێش كانوونی دووه‌می 2009، دیاره وه‌ك توێژینه‌وه‌كانی ناوه‌نده‌كانی فیكر و لێكۆڵینه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، جارێكی دیكه رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌مریكا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ساڵی 2009 له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵكو پێویسته سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌یه‌كی تازه بۆ ستراتیژیه‌ت و سیاسه‌تی ئه‌مریكا دابڕێژدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نوێ رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بونیاد بنرێته‌وه، بۆ عێراقیش به هه‌مان شێوه‌یه ده‌بێت ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی یه‌ك عێراق بێت و له چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌كی تازه‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌شه جیاوازه‌كانی عێراق له قۆناخی پۆست داعشدا بكات. ئه‌مه‌ش راشكاوانه ئه‌و راستیه‌مان ده‌خاته به‌رچاو ، كه گرفتی سه‌ره‌كیی عێراق ئه‌وه نییه كه نوری مالیكی بگۆرێت بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، یان پشتگیری حه‌یده‌ر عه‌بادی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا جارێكی دیكه بكرێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵكو گرفتی سه‌ره‌كیی عێراق وه‌ك ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌یه كه بارودۆخه‌كه به جۆرێك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه كه ناتوانرێت به سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی كۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و كاتێكیش سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له عێراقدا كۆتایی هات و ته‌نیا رێگه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به ئه‌قڵییه‌تی تازه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه تازه‌یه بكه‌ن. ئه‌مریكییه‌كان زۆر شانازی به مێژووی شۆڕشه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت له پرانسیپی شۆڕشه‌كه‌ی خۆیانه‌وه سه‌یری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن، كاتێك شه‌راكه‌تی راسته‌قینه كۆتایی پێهات، بێجگه له جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه بوونی نییه.