له يادى (٥٦) ساله ى شورشى مه زنى ئه يلول دا

له يادى (٥٦) ساله ى شورشى مه زنى ئه يلول دا
ئەمڕۆ‮ (‬56‮) ‬ساڵ بەسەر بەرپابوونی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولدا تێدەپەڕێت،‮ ‬كە لاپەڕەیەكی‮ ‬یەكجار گەشی‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلەكەمانە كە جارێكی‮ ‬دیكە كوردی‮ ‬بەجیهان ناساندەوە و بزووتنەوەی‮ ‬شۆڕشگێڕی‮ ‬كوردی‮ ‬زیندوو كردەوە‮. ‬
شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لە ئەنجامی‮ ‬پاشگەزبوونەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوێ بەغدا كە بە كودەتایەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬هاتبووە سەر دەسەڵات و تا دەهات بەرەو دیكتاتۆریەت هەنگاوی‮ ‬دەنا،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لە دەستووری‮ ‬نوێیی‮ ‬عێراقی‮ ‬دوای‮ ‬ئەو كودەتایەو لە خاڵی‮ ‬سێهەمی‮ ‬دەستووردا نووسرابوو،‮ ‬كە عەرەب و كورد هاوبەشن لە وڵاتدا،‮ ‬بەڵام لەڕاستیدا ئەوەش هەر مەرەكەبی‮ ‬سەر كاغەز و بە پڕاكتیك هیچی‮ ‬لێ شین نەبوو،‮ ‬هەر بۆیەش پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەسەركردایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بڕیاری‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سەربازی‮ ‬لە عێراق داو چەكی‮ ‬بەرخودان كرایە شان و‮(‬11‮) ‬ئەیلوولی‮ ‬ساڵی‮ ‬1961دا وەك سەرەتای‮ ‬شۆڕش بەجیهان ناسرا‮.‬
گرنگی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لەوەدابوو كە جارێكی‮ ‬دیكە هیواو ئاواتی‮ ‬دێرینی‮ ‬كوردی‮ ‬بە گیانی‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كوردا كردەوە و هەستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و شۆڕشگێڕی‮ ‬و قوربانیدانی‮ ‬تێدا نوێ كردەوەو لە ماوەیەكی‮ ‬كورتدا چەندین ناوچەی‮ ‬لەژێر دەستی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق‮ ‬ڕزگار كرد،‮ ‬كە لەمەودوا بەناوچە ئازادكراوەكان ناسێنراو سیستەمی‮ ‬خۆبەڕێوەبردنی‮ ‬تێدا پەیڕەو كراو شۆڕش هەر زوو لەو ناوچانەدا قوتابخانەو نەخۆشخانەو ئیدارات و دادگای‮ ‬تێدا دامەزراند،‮ ‬كە زۆر سەركەوتووانە كارەكانی‮ ‬بەڕێوە دەبرا،‮ ‬ئەمە لەگەڵ دروستكردنی‮ ‬هێزێكی‮ ‬تۆكمەی‮ ‬پێشمەرگە كە لەشەڕەكاندا،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬تەرازووی‮ ‬هێزیش بەراورد نەدەكرا،‮ ‬دامەزراند كە گورزی‮ ‬كوشندەی‮ ‬لە هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬عێراق دەداو چەندین داستانی‮ ‬قارەمانانەی‮ ‬تێدا تۆماركرا‮.‬
ئەگەرچی‮ ‬شۆڕشەكە بۆ داكۆكی‮ ‬لە كورد و خاكی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا دروشمی‮ ‬شۆڕشەكە دیموكراتی‮ ‬بۆ عێراق و حوكمی‮ ‬زاتی‮ ‬بۆ كوردستان بوو،‮ ‬چونكە سەركردایەتی‮ ‬شۆڕشەكە ئەو‮ ‬ڕاستییەی‮ ‬دەزانی‮ ‬كە بەبێ دیموكراتیزەكردنی‮ ‬عێراق هیچ خواستێك بەدی‮ ‬نایەت،‮ ‬هەربۆیەش شۆڕش و سەركردایەتییەكەی‮ ‬هەمیشە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتە جۆراوجۆرەكانی‮ ‬بەغدا ئامادەی‮ ‬دانوستاندن بوو،‮ ‬بەڵام حكومەت هەموو ئەو دەستپێشخەرییانەی‮ ‬بۆ خۆ كۆكردنەوەو خۆسازدانەوە بۆ جەولەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬شەڕ‮ ‬ئامادەكرد،‮ ‬تا ساڵی‮ ‬1970و لە‮ ‬11ی‮ ‬ئازاردا ملی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕێكەوتننامەیەكی‮ ‬گرنگ لە مێژووی‮ ‬گەلەكەماندا دا،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێككەوتنەش لەلایەن ئەوانەوە هەر تەكتیكی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵام بەڵگەنامەیەكی‮ ‬بە بایەخ و سەركەوتنێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بوو‮.
‬هەزاران سڵاو لە گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬ئەیلوول و هەموو شەهیدانی‮ ‬كوردستان‮. ‬
Top