ده‌وڵه‌تى هاوڵاتى

ده‌وڵه‌تى هاوڵاتى
لەدوا وتاریدا سەرۆك بارزانی‮ ‬دەڵێ ئێمە بەنیاز نین دەوڵەتێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬تەنها بۆ كورد دابمەزرێنین،‮ ‬چونكە ئەو راستییە دەزانین كە پێكهاتەی‮ ‬تریش وەكو توركمان و كلدو ئاشوورو ئەرمەنی‮ ‬و عەرەبیش لەنێوماندا دەژین و ئەو دەوڵەتەش دەبێ دەوڵەتی‮ ‬هەمووان بێت و هەموو لایەك مافەكانی‮ ‬تێدا پارێزراوبێت‮.‬

ئەمەش لەو راستییەوە سەرچاوە دەگرێ كە ئێمەی‮ ‬كورد ئەزموونێكی‮ ‬دوورو درێژی‮ ‬تاڵمان لەگەڵ حكومەتی‮ ‬عێراقیدا هەیە كە تێیدا نكۆڵی‮ ‬لە مافی‮ ‬گەلەكەمان و پێكهاتەكانی‮ ‬تر دەكرا و دەخوازرا وەك دەوڵەتێكی‮ ‬عەرەبی‮ ‬پێناسە بكرێت كە بەهۆی‮ ‬سووربوونی‮ ‬هێزە كوردییەكانەوە دوای‮ ‬رووخاندنی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددام،‮ ‬توانرا ئەو بڕگەیە وەلابنرێ،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا ئەو عەقڵیەتە بە پراكتیك هەرماوە لە بەغداو ئێستا نەك تەنیا دەیانەوێ عێراق وەك وڵاتێكی‮ ‬عەرەبی‮ ‬پێناسە بكەن،‮ ‬كە بە كردار خەریكن بۆی،‮ ‬بەڵكو دەیانەوێ‮ ‬یەك مەزهەبیش بەسەر هەموو عێراقدا زاڵ بكەن‮. ‬هەربۆیەش سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك گەرەنتی‮ ‬دان بەو پێكهاتانە دەڵێ دەبێت گوێ لەوان بگیرێت و داخوازییەكانیان لەنێو دەستوورو دەوڵەتی‮ ‬كوردستاندا جێگیر بكرێت و تەواوی‮ ‬مافەكانیان زامن بكرێت‮. ‬لە واقیعدا هەندێ لایەن لەناو ئەم پێكهاتانەدا تا ئێستا هەستی‮ ‬پێدەكرێ كە وادەزانن مافەكانیان لە عێراقدا باشتر دەستەبەر دەكرێت كە لە راستیدا ئەمە پێچەوانەی‮ ‬واقیعە‮. ‬هەموو وتەكانی‮ ‬وەزیری‮ ‬پێشووی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬عێراق،‮ ‬تاریق عەزیزمان لە بیرە كە لە ئەنقەرەی‮ ‬پایتەختی‮ ‬توركیا لە كۆتایی‮ ‬هەشتاكاندا چۆن راشكاوانە نكوڵی‮ ‬لە بوونی‮ ‬توركمان لە عێراقدا كرد و بێ پێچ و پەنا وتی‮ ‬لە عێراق شتێك نییە بەناوی‮ ‬توركمانەوە كەسیش وەڵامی‮ ‬نەدایەوە‮. ‬

ئێمەی‮ ‬كورد بەهۆی‮ ‬ئەو زوڵم و زۆرەی‮ ‬لەمێژووماندا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دیومانە هەرگیز ئامادەنین لە نێودەوڵەتی‮ ‬كوردستاندا ئەو هەڵەیە دووبارە ببێتەوە و نكوڵی‮ ‬لە سادەترین مافی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬دیكە بكرێت و دەبێ هەموو لەژێر سێبەری‮ ‬ئەو دەوڵەتە نوێیەدا بەئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬و مافی‮ ‬تەواوە بژین و مافەكان بۆ هەمووان دەبێ‮ ‬یەكسان بێت و گەلی‮ ‬سەردەست و ژێردەست نەمێنێ و دەوڵەت دەوڵەتی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬بێت‮. ‬گەر لایەنێكیش پێی‮ ‬وایە مافەكانی‮ ‬لای‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬باشتر دەستەبەر دەبێت ئەوا مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬لە ریفراندۆمدا دەنگ بە هەرێم‮ ‬یان بە حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بدات‮. ‬ئەزموونی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد لەماوەی‮ ‬سەد ساڵدا لەگەڵ حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەلماند كە ئەو مافانە لە بەغدا دەستەبەر نابێت ئیدی‮ ‬چ پێویست دەكات خەڵكانی‮ ‬دیكە ئەو ئەزموونە دووپات بكەنەوە‮.‬
Top