دهوڵهتى هاوڵاتى
August 26, 2017
وتار و بیروڕا
ئەمەش لەو راستییەوە سەرچاوە دەگرێ كە ئێمەی كورد ئەزموونێكی دوورو درێژی تاڵمان لەگەڵ حكومەتی عێراقیدا هەیە كە تێیدا نكۆڵی لە مافی گەلەكەمان و پێكهاتەكانی تر دەكرا و دەخوازرا وەك دەوڵەتێكی عەرەبی پێناسە بكرێت كە بەهۆی سووربوونی هێزە كوردییەكانەوە دوای رووخاندنی رژێمی سەددام، توانرا ئەو بڕگەیە وەلابنرێ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو عەقڵیەتە بە پراكتیك هەرماوە لە بەغداو ئێستا نەك تەنیا دەیانەوێ عێراق وەك وڵاتێكی عەرەبی پێناسە بكەن، كە بە كردار خەریكن بۆی، بەڵكو دەیانەوێ یەك مەزهەبیش بەسەر هەموو عێراقدا زاڵ بكەن. هەربۆیەش سەرۆك بارزانی وەك گەرەنتی دان بەو پێكهاتانە دەڵێ دەبێت گوێ لەوان بگیرێت و داخوازییەكانیان لەنێو دەستوورو دەوڵەتی كوردستاندا جێگیر بكرێت و تەواوی مافەكانیان زامن بكرێت. لە واقیعدا هەندێ لایەن لەناو ئەم پێكهاتانەدا تا ئێستا هەستی پێدەكرێ كە وادەزانن مافەكانیان لە عێراقدا باشتر دەستەبەر دەكرێت كە لە راستیدا ئەمە پێچەوانەی واقیعە. هەموو وتەكانی وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق، تاریق عەزیزمان لە بیرە كە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا لە كۆتایی هەشتاكاندا چۆن راشكاوانە نكوڵی لە بوونی توركمان لە عێراقدا كرد و بێ پێچ و پەنا وتی لە عێراق شتێك نییە بەناوی توركمانەوە كەسیش وەڵامی نەدایەوە.
ئێمەی كورد بەهۆی ئەو زوڵم و زۆرەی لەمێژووماندا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دیومانە هەرگیز ئامادەنین لە نێودەوڵەتی كوردستاندا ئەو هەڵەیە دووبارە ببێتەوە و نكوڵی لە سادەترین مافی پێكهاتەكانی دیكە بكرێت و دەبێ هەموو لەژێر سێبەری ئەو دەوڵەتە نوێیەدا بەئازادی و سەربەستی و مافی تەواوە بژین و مافەكان بۆ هەمووان دەبێ یەكسان بێت و گەلی سەردەست و ژێردەست نەمێنێ و دەوڵەت دەوڵەتی هاووڵاتی بێت. گەر لایەنێكیش پێی وایە مافەكانی لای حكومەتی عێراقی باشتر دەستەبەر دەبێت ئەوا مافی خۆیەتی لە ریفراندۆمدا دەنگ بە هەرێم یان بە حكومەتی عێراقی بدات. ئەزموونی ئێمەی كورد لەماوەی سەد ساڵدا لەگەڵ حكومەتی عێراقی ئەوەی سەلماند كە ئەو مافانە لە بەغدا دەستەبەر نابێت ئیدی چ پێویست دەكات خەڵكانی دیكە ئەو ئەزموونە دووپات بكەنەوە.