به ڵێ ی (عه ره ب) و نه خێرى(كورد)

به ڵێ ی (عه ره ب) و نه خێرى(كورد)
لەكاتێكدا دەنگی‮ ‬نەشازی‮ (‬نەخێر‮) ‬لێرەو لەوێ بەتایبەتی‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬دەبیسترێ هاوكات دەنگی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬عەرەبەكانی‮ ‬دانیشتووی‮ ‬هەرێمیش بە‮ (‬بەڵێ‮) ‬دەبیسترێ كە مایەی‮ ‬ڕامانە‮.‬
ئەمە‮ ‬یەكەمین جارە كە دەنگی‮ ‬عەرەب بەوشێوە بەرفراوانە سەبارەت بە سەربەخۆیی‮ ‬و دەوڵەتی‮ ‬كوردستان ببیسترێت و پشتگیری‮ ‬بكرێت‮.‬
ئەم برا عەرەبانەی‮ ‬پەنایان هێناوەتەوە بەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و روویان نەكردۆتە ناوچە عەرەبییەكان،‮ ‬بۆ ئەو بارودۆخە لەبارەی‮ ‬هەرێم دەگەڕێتەوە كە متمانەی‮ ‬لا پەیدا كردوون كە دەتوانن بە ئاشتی‮ ‬و ئاسوودەیی‮ ‬لەسەر خاكی‮ ‬كوردستان بژین و دووربن لە تیرۆرو تۆقاندن و پاكتاوكردن،‮ ‬ئەمە لەكاتێكدا ئەو‮ ‬ڕاستیەش دەزانن كە حكوومەتە عەرەبییە جیاجیاكانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬عێراق چۆن مامەڵەیان بە ئاگرو ئاسن لەگەڵ كورد كردووەو هەوڵی‮ ‬قڕكردنی‮ ‬نەتەوەیەكیان داوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا گەلی‮ ‬كورد باوەشی‮ ‬بۆ كردوونەتەوەو نەوایەكی‮ ‬ئارامی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕەخساندوون،‮ ‬بۆیە ئەوانیش كاتێك بەراوردی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬خۆیان دەكەن لەگەڵ ناوچەكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬دەگەنە ئەو باوەڕەی‮ ‬كە سەرزەمینی‮ ‬كوردستان جێگەی‮ ‬پێكەوەژیانە بەجیاوازی‮ ‬نەتەوەو ئایین و مەزهەبەوە،‮ ‬هەربۆیەش تا دێ ئەو دەنگە ئەرێنییە لە ناو عەرەبەكاندا‮ ‬ڕوو لە زیادبوونەو بە شانازییەوە دەڵێن دەنگ بە‮ (‬بەڵێ‮) ‬دەدەن و خوازیاری‮ ‬مانەوەن لەنێو كورددا كە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو لێبوردەیی‮ ‬یەو قبوڵكردنی‮ ‬پێكەوەژیانەیە كە بە چاوی‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕۆژانە دەیبینن‮.‬
بەڵێی‮ ‬ئەمانە بۆ قوتاربوونە لە دەستی‮ ‬حوكمڕانانی‮ ‬بەغدا كە ئێستا سیاسەتێكی‮ ‬تائیفی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬دیار پیادە دەكەن كە دەیانەوێ دەسەڵات تەنها لە دەستی‮ ‬گڕووپێكی‮ ‬دیاریكراودا بێت و وڵاتی‮ ‬عێراق بكاتە دەوڵەتێكی‮ ‬تیۆكراسی‮.‬
بە واتایەكی‮ ‬تر ئەمانە باش لەوە گەیشتوون كە ئەم‮ (‬بەڵێ‮)‬یە بۆ ئەوانیش داهاتوویەكی‮ ‬رووناك بنیات دەنێت كە دەتوانن لەژێر سێبەریدا وەك مرۆڤ بژین‮.‬
‮(‬بەڵێ‮)‬ی‮ ‬ئەمانە هەڵاتنە لە سیستەمی‮ ‬شمولی‮ ‬و تائیفی‮ ‬و هەڵبژاردنی‮ ‬ئاشتییەو دووركەوتنەوەیە لە تیرۆر‮.‬
بۆیە دەنگی‮ ‬ناسازی‮ (‬نەخێر‮)‬ی‮ ‬نێوخۆمان گەڕانەوەیە بۆ بەغدا،‮ ‬بۆ ژێر دەستەیی،‮ ‬بۆ مافخوران،‮ ‬بۆ بڕینی‮ ‬بوودجەو مووچە،‮ ‬بۆ دەوڵەتی‮ ‬مەزهەبی،‮ ‬بۆ زەلكاوی‮ ‬گەندەڵی،‮ ‬بۆ نێو تیرۆر،‮ ‬بۆ رفاندن و بێ سەرو شوێنكردن،‮ ‬بۆ بەردەوامی‮ ‬زوڵم و زۆر،‮ ‬بۆ حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بۆ دووبارەبوونەوەی‮ ‬ئەنفال و كیمیاباران،‮ ‬بۆ‮ ‬ڕاگواستن،‮ ‬بۆ تەعریب،‮ ‬بۆ لەگۆڕنانی‮ ‬هیواو ئاواتی‮ ‬گەلێك كە سەدساڵە خوێن و قوربانی‮ ‬دەدات،‮ ‬بۆ دژایەتی‮ ‬دایكانی‮ ‬جگەر سووتاوە،‮ ‬بۆ سوێ كردنە جەرگی‮ ‬باوكی‮ ‬شەهیدانەو بۆ بێ هیواكردنی‮ ‬بریندارو پەككەوتەكانەو بۆ قبوڵی‮ ‬سەرشۆڕیی‮ ‬هەتا هەتاییە‮.‬
بۆیە هەڵوێستی‮ ‬ئەو عەرەبانەی‮ ‬دەڵێن‮ (‬بەڵێ‮) ‬بۆ ریفراندۆم هەزاران جار شەریفترە لە هەڵوێستی‮ ‬شەرمەزارانەی‮ (‬نەخێر‮)‬ی‮ ‬نێو خۆمان‮.‬
Top